بەبێ مووچە كار ناكەم
بەهۆی ئەوەی حكومەتی هەرێم هیچ موچەیەكی ساڵی 2020ی دابەش نەكردوە فەرمانبەران وموچە خۆران هاتونەتە سەر خەت و هەڕەشەی ئەوە دەكەن كەچی دی بەبێ مووچە دەوامناكەن.
سەروین دەروێش پەرستارێكە كەلەیەكێك لەنەخۆشخانەكانی هەولێر كاردەكات و وێنەیەكی خۆی بڵاوكردوەتەوە وڕایگەیاندوە (بەبێ مووچە كار ناكەم) .
ئەوپەرستارە ئاماژەی بەوەشداوە” من كچی پێشمەرگەیەك بووم وەختی خۆی بەعس ئاوا غەدری لێدەكردین ئەمڕۆ ژیان جۆرێكی تر غەدرمان لێدەكات، چەند ماندوو بووی بابە، چەند قوربانیت دا بۆ ڕۆژێكی وەكـ ئەمڕۆ.”
بەپێی زانیارییەكانیش ئەو پەرستارە ماوەی پێنج ساڵە ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە دەكات.
جێگەی ئاماژەیە چەند رۆژێكی كەمی ماوە بۆمانگی 5ی 2020 وتائێستاش حكومەت موچەی ما نگی یەكی دابەش نەكردوە ئەمەشكاردانەوەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی لێكەوتوەتەوە.