ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پەکەکە شەهید دەبێت

کۆمیتەى بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند” قاسم ئەنگین ئەندامی کۆمیتەى ناوەندیی پەکەکە لە هێرشێکی ئاسمانیدا شەهید بوو”.

بەپێی ئاژانسی فورات نیوز، کۆمیتەى بەڕێوەبەری پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) رایگەیاند” ئیسماعیل نازلیكول و ناسراو بە قاسم ئەنگین، لە رۆژی ٢٧ی ئایار لە ناوچەی برادۆست لەلایەن فرۆكەكانی توركیاوە كراوەتە ئامانج”.

 

قاسم ئەنگین لە ساڵی ١٩٨٩ بەشداری لە ریزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) کردووە.

 

تا ئێستا پەکەکە وردەکاری هێرشەکەی تورکیا و شوێنی گیانی لەدەستدانی قاسم ئەنگین بڵاونەکردوەتەوە.