یوەڕۆی دوێنێ دووشەممە ٢٩ی خەرمانان لە ناوچە سنوورییەکانی شاری ورمێ درۆنەکانی سوپای تورکیا هێرشیان کردە سەر دەستەیەک کۆڵبەری کورد و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی سۆزدار ئەحمەدی و عالیشان ئەحمەدی، خەڵکی گوندی «کوران»ی ورمێ، گیانیان لەدەست دا و چەند کەسی تریش بریندار بوون.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كهوتۆتهدهست تۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستان، دوای ئەم هێرشەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان، هێزەکانی سوپای تورکیا تەرمی ئەو دوو کۆڵبەرە کوژراوەیان بردۆتە شارێکی سنووریی تورکیا. هەروەها ٨ کۆڵبەری دیکەیش کە هەندێکیان بریندارن، لە لایەن سوپای تورکیاوە دەستبەسەر کراون.
ئه‌ندامکی بنه‌ماڵه‌ی سۆزدار و عالیشان ئه‌حمه‌دی وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م ههواڵهبهتۆڕی مافه‌كانی مرۆڤی كوردستانی وت: «ئەم کۆڵبەرانە کە هەموویان خەڵکی گوندی کوران بوون، لە ڕێگای ڕۆیشتندا بۆ وڵاتی تورکیا کەوتوونەتە بەر هێرشی درۆنەکان، لە ئێستەدا تەرمی سۆزداری ٢١ ساڵان و عالیشانی ١٨ ساڵان هەر لە تورکیایە و کۆڵبەرەکانی تریش لە لایەن سوپای تورکیاوە دەستبەسەر کراون.»
به‌وته‌ی ئه‌م سه‌رچاوه‌یە، ساڵی ڕابردوویش سێ ئه‌ندامی تری ئه‌م بنه‌ماڵه‌یە بهناوهكابی شه‌مزین ئه‌حمه‌دی ١٩ ساڵان، ئه‌رسه‌لان ئه‌حمه‌دی ٢٨ساڵان و سه‌راج ئه‌حمه‌دی ٣٧ ساڵان له‌ڕێگای كۆڵبه‌ریدا به‌ته‌قه‌ی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنووری ئێران و توركیا كوژران.