به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی ڕێكخراوی هیوای عێراقی ڕایگەیاند، دیارده‌ی به شودانی كچانی منداڵ له شاری كه‌ركوك ڕووی له هه‌ڵكشان كردووه و هه‌ندێك له كچه منداڵه به‌شوو دراوه‌كان له‌كاتی منداڵبووندا گیانیان له‌ده‌ستداوه و کچ لە بری قەرز بە شوودراوە.
سرود ئه‌حمه‌د به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی ڕێكخراوی هیوای عێراقی، كه ڕێكخراوه‌كه‌ی تایبه‌ته به داكۆكیكردن له مافه‌كانی ژنان، لە دیدارێکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا ڕایگەیاند “به‌شوودانی كچانی ته‌مه‌ن 15 تا 18 ڕه‌زامه‌ندی دادگای ده‌وێت، كه‌چی كچ به‌شوو ده‌درێت ته‌مه‌نی 12 ساڵه، ئه‌مه دژی یاسایه، به‌تایبه‌ت به‌شێك له‌و منداڵانه‌ی به‌شوو ده‌درێت هێشتا ئاشنا نین به‌ماف و ئه‌ركه‌كانیان.”
ئاماژەی بەوەکرد، دادگا له‌سه‌ر بنه‌مای ڕاپۆرتی ته‌ندروستی ئه‌و كچه منداڵانه ماره ده‌بڕێت و ته‌ندروستیش ڕاپۆرتیان بۆ ده‌كات، له‌كاتێكدا قابیلیه‌تی شوو كردنیان نیه، وتیشی “هه‌فته‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر ژنێكی ته‌مه‌ن 14 ساڵ له‌كاتی منداڵ بووندا گیانی له ده‌ستداوه، نه‌ك مردن، به‌ڵكو زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كانی جیابوونه‌وه‌ش له‌نێو ژنانی منداڵدان.”
به‌رپرسی ڕێكخراوەکە، نه‌بوونی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی و نه‌بوونی شه‌ڵته‌ر به‌گه‌وره‌ترین گرفتی ژنان داده‌نێت له‌كه‌ركوك، ده‌ڵێت”ئه‌و ژنانه‌ی كێشه‌یان هه‌یه له ته‌سفیرات داده‌نرێن، یاخود ده‌بێت نهێنی لێكۆڵینه‌وه‌كان بپارێزرێت، كه‌چی به پێنج شه‌ش كارمه‌نده‌وه و له‌ژوورێكی بچوكدا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ژنان ده‌كرێت، یان سزا ته‌نها له‌سه‌ر توندوتیژی جه‌سته‌ییه، له‌كاتێكدا ده‌یان كچ و ژن، توندوتیژی ده‌روونیان به‌رامبه‌ر ده‌كرێت و هان ده‌درێن بۆ خۆ كوشتن.”
سرود ئه‌حمه‌د باسی لەوەشکرد، دیارده‌ی نامۆ و ناشیرین سه‌ریهه‌ڵداوه، هه‌ندێك له‌وانه‌ی قه‌رزارن و له‌بری قه‌رز، كچه‌كانیان به‌شوو ده‌ده‌ن، ئه‌مه ده‌چێته چوارچێوه‌ی بازرگانیكردن به‌مرۆڤه‌وه.