لە ساڵی ڕابردوودا ٧٣ کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە

رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەهەرێم لە ئامارێکدا بڵاویکردەوە و دەڵێت: لەساڵی ٢٠٢٣دا ٧٣ کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەشوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان ئامارێکی گیان لەدەستدانی کرێکارانی لە ساڵی ڕابردوو بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ڕێکخراوی کرێکاراندا هاتووە، لەساڵی ٢٠٢٣دا ٧٣ کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەشوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٧٠ ساڵدایە و ژمارەکان بەم شێوەیەن:

لە هەولێر ٢٢ کرێکار، لەسلێمانی ١٩ کرێکار، لەدهۆک شەش کرێکار، لە هەڵەبجە پێنج کرێکار و لە کەرکووکیش ٢١ کرێکار.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، ١٨ کەس لەو کرێکارانە کرێکاری بیانی بوون.

ئەوەشی خستە ڕوو، زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانی کرێکاران لەکاتی کاردکردندا لەساڵی رابردوو بەهۆی کەوتنەخوارەوەیان بووە لەشوێنە بەرزەکان.

جێگای ئاماژەیە لە بەرواری ٣١ی ئاداری ئەمساڵیشدا سێ کرێکاری دیکە لەپارێزگای سلێمانی لەکاتی کارکردن کەوتنە خوارەوە و گیانیان لە دەستدا.

تاگەکان :