سەروەری یاسا و دەرئەنجامەکانی نەبوونی سەروەری یاسا

سەروەری یاسا و
دەرئەنجامەکانی نەبوونی سەروەری یاسا:-
مەبەست لە سەروەری یاسا: بریتیە لەوەی کە هەموو کەس و دامە‌زراوە و قەوارە گشتی و تایبەتیەکان بە خودی حکومەت یان دەوڵەتیشەوە لەژێر موحاسبەی یاسایەکاندابن ، وە نابێت هیچ کەسێک لە سەرووی یاساوە بێت تەنانەت پاشا و سەرۆکی هەڵبژێردراوی وەڵاتیش. هەمیشە کە باسی سەروەری یاسا دەکرێت دەگوترێت هەموو خەڵکی وەلات لە دەستەڵاتداران و میلڵەت هەر هەموویان دەبێ لە ژێر حوکمی یاسا دابن، بەڵام ڵەگەڵ ئەوەشدا سەروەری یاسا بە پلەی یەکەم مەبەست پێی پابەندبوونی دەستەڵاتدارانە بە یاسا .
دەرئەنجامەکانی نەبوونی سەروەری یاسا
1-نەبوونی سەروەری یاسا نەبوونی دیموکراسیە چونکە سەروەری یاسا ڕێرەوی دیموکراسیە ئەمەش وادەکات کە دیموکراسی لە وەڵات بە تەواوی پەکی بکەوێت یان بە سقەتی بەرێوەبچێت وەک ئەوەی هەرنەبێت.
2-نەبوونی سەرەوەری یاسا نایەکسانی لە ناو میلڵەت و کۆمەلگا بەرپا دەکات
3-نەبوونی سەروەری یاسا لە وەڵات ئەوا ئەووەلاتە دەبێتە گۆرەپانێکی فرەوانی گەندەڵی لەسەر هەموو ئاستەکاندا. چونکە یەکەم گەندەڵی لە وەڵات لە شکاندنی یاساێک دەست پێدەکات.
4-ئەگەر یاسا سەروەر نەبێت ژیان لە وەلات دا دەبێتە ژیانی ناو دارستانەکان، گەورە بچوک دەخوات و بەهێز بێهێز وەڵا دەنێت و بەسەری زاڵ دەبێت ئەمەش وادەکات شیرازەی میڵلەت تێکبچێت و دووربەرەکی دروست دەکات لە نێوان ئەوانەی سوودمەند دەبن لە شکاندنی یاسا و ئەوانەی زەرەرمەندەبن لەو شکاندنەی یاسا.
5-نەبوونی سەروەری یاسا لە وەلاتدا دەبێتە مایەی بەرپابوونی فەوزا و شڵە ژانی سەرتاپای ژیانی میڵڵەت لە هەموورووێکەوە.

لە کوتایدا ئەگەر بەکورتی بلێین یاسا سەروەرنەبێ، ئەوەی خراپ و مەترسیدارە تووشی وەلات دەبێت ئەمەش یەکەمجار بەسەر میڵڵەتدا دادەهێت و زیاتر دەبێت و پاشان خودی ئەو حوکمران و دەستەڵاتدارانەش دەگڕێتەوە کە سەروەری یاسایان بە زاندووە.
ئەمە بابەتم بۆیە باس کرد تاکو بزانین کە هۆکاری ئەو رووداوانە چین کە لە ناومان ڕوودەدەن.
نوسینی/عمرجلال ابراهیم.

تاگەکان :