ئایا دەکرێت حکومەت پلە بەرزكردنەوەی فەرمانبەران دوابخات یان ڕابگڕێت؟
بەپێی یاسای ڕاژەی شارستانی، هیچ بڕگە و ماددەیەک نەهاتووە کە رێگە بە حکوومەت بدات، پلەبەرزکردنەوە (ترفیع)ی فەرمانبەران دوابخات یان ڕای بگرێت.
تەنانەت بەپێی بڕگەی ٣ی ماددەی ٣٠ی لە هەمان یاسا، فەرمانبەران دەتوانن سکاڵا لە ئەنجومەنی ڕاژەی شارسانی لە دژی پلە بەرزنەکردنەوەیان بکەن و دواتر پەنا بۆ دادگای ئیداریش ببەن، چونکە بەبێ هیچ هۆکارێک پلە بەرزکردنەوەیان دواخراوە.
دواخستنی پلە بەرزکردنەوە، تەنیا بەپێی (قانون انضباط موظفي الدولة والقطاع العام) رێگەپێدراوە، ئەویش لە حاڵەتەکانی کە لە ماددەی ٨ دیاری کراوە کە ئەگەر فەرمانبەر تووشی سزاکانی جۆری (اولا : لفت النظر، ثانيا : الانذار، ثالثا : قطع الراتب، رابعا : التوبيخ، خامسا : انقاص الراتب، سادسا : تنزيل الدرجة، سابعا : الفصل و ثامنا : العزل) بوو، ئەوا پلەبەرزکردنەوەکەی دوادەخرێت، بەڵام لە هەریەک لەم جۆرە سزایانەش، ئەو ماوەیە دانراوە کە پلەبەرزکردنەوەی دوادەخرێت بۆ نموونە ٦ مانگ یان ساڵێک، یان …
بۆیە ئەوەی چەندان ساڵە حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەیکات لە دواخستنی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران، سزادانی بەکۆمەڵی سەرجەم فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە و هیچ دەقێکی یاسایی پشتیوانی لەم سزادانە ناکات.