شیرین ئەمین: 20 ملیار دینار لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی بە چی درا؟

شیرین ئەمین: 20 ملیار دینار لە بەڕێوبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری سلێمانی بە چی درا؟



شیرین ئەمین، سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی لەپەرلەمانی كوردستان داوای زانیاری دەكات سەبارەت بە چۆنیەتی خەرجكردنی 20 ملیار دینار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی.

شیرین ئەمین، لە نوسراوێكدا كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستانی كردوە داوای كردوە نوسراوێك ئاڕاستەی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هەرێمی كوردستان بكرێت سەبارەت بە ناردنی زانیاری دەربارەی “چۆنیەتی خەرجكردنی بڕی بیست ملیار دینار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی.”

سەرۆكی لیژنەی دەستپاكی، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەیەكی نوسراوەكەیدا لەلاپەڕەی خۆی لەفەیسبوك، نوسیویەتی”بڕی 20 ملیار دینار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری سلێمانی بە چی درا.”

لە کاتی ناساندنی سلێمانی بە پایتەختی ڕۆشنبیری، حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕی 20 ملیار دیناری بۆ چالاکییە ھونەرییەکانی ئەو شارە دابین کرد.

ڕێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ

Ashti