ماوەی راگرتن توقیف

ماوەی راگرتن (توقیف) :
ماددە ۱۸۱ لە یاسای بنەماکانی دادگایی کردنی سزایی:
ماوەی راگرتن بریتەیە لە ۱۵ رۆژ بۆ کەسی تۆمەتبار وە ئەو ماوەیە قابلی درێژ کردەنەوەیە بۆ هەمان ماوە، ئەگەر بە پێوست زانرا بۆ مانەوەی تۆمەتبار.
مەرجاکانی راگرتن:
۱-بۆ یەکەم جار و بۆ هەر درێژ کردەنەوەیەک پێوستە بە فەرمانی دادوەر بێت .
۲-نابی ماوەی راگرتن لە یەک لەسەر چواری سزای بریار دراو بۆ تاوانەکە زیاتر بێت .
۳-نابێت بە هیچ شێوەیەک ماوەی راگرتن زیاتر بێت لە شەش مانگ ئەکەر لەو ماوەیە زیاتر بوو ئەوا ئەو بار و دۆخە دەخرێتە بەردەم دادگای سزای بە مەبەستی مۆلەت دان بە درێژ کردەنەوە ئەویش یان بریاری درێژ کردەنەوە دەدات بە مەرجێک نابێ لە یەک لەسەر چواری سزای بریار دراو بۆ تاوانەکە زیاتر بێت ئەگەر لەو ماوەیە زیاتر بوو ئەوا دادگا بریاری ئازاد کردنی تۆمەتبار دەدات جا بە کفالە بێت یان بێ کفالە.
*تێبینی. خالی۲ و ۳ ئەو کەسە ناگرێتەوە کە سزای ئەو تاوانەی کەلەسەری راگیراوە لە سێدارا دان بوو بەلکو ئەو رادەگیرێت تاکو بریاری کۆتایی لەسەر کەیسەکە دەدرێت و یەکلای دەکرێتەوە.

 

رێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ