جیابوونەوەی ھاوسەران لە ھەرێمی کوردستان لە ٢٠١٧ەوە لە ھەڵکشاندایە

ڕێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ

جیابوونەوەی ھاوسەران لە ھەرێمی کوردستان لە ٢٠١٧ەوە لە ھەڵکشاندایە
تەنھا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا پێنج ھەزار و ٨٨ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون

جیابوونەوەی ھاوسەران لە ھەرێمی کوردستان لە ٢٠١٧ەوە لە ھەڵکشاندایە و تەنھا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵ پێنج ھەزار و ٨٨ حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.

بەپێی ئامارێک، کە وێنەیەکی دەست “مۆر” کەوتووە، لە ساڵی ٢٠١٧دا لە پارێزگای ھەولێر ڕێژەی جیابوونەوە دوو ھەزار و ٩٨٥ حاڵەت بووە، لە سلێمانی ھەزار و ٣٦٠ حاڵەت و لە دھۆکیش ھەزار و ٣٨٤ حاڵەت بووە، کۆی گشتیش پێنج ھەزار و ٧٢٩ حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاکان تۆمارکراون .

ھەروەھا لە ساڵی ٢٠١٨دا ڕێژەی جیابوونەوە زیادیکردووە، بە جۆرێک لە پارێزگای ھەولێر سێ ھەزار و ٥٩٨ حاڵەت، لە سلێمانی چوار ھەزار و ٨٥ حاڵەت و لە دھۆکیش ھەزار و ٥٠٩ حاڵەت بووە، کۆی گشتیش نۆ ھەزار و ١٩٢حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراون.

لە ئامارەکەدا ھاتووە، تەنھا لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠١٩دا ئامارەکە بەم شێوەیەیە، لە پارێزگای ھەولێر دوو ھەزار و ٥٣ حاڵەت، لە سلێمانی دوو ھەزار و ٣٤٥ حاڵەت و لە دھۆکیش ٦٩٠ حاڵەت تۆمارکراوە، کۆی گشتی دەکاتە پێنج ھەزار ٨٨ حاڵەتی جیابوونەوە .

ئەو ئامارانە تەنھا ئەو کەیسانە دەگرێتەوە کە لە دادگاکانی ھەرێمی کوردستان یەکلا بوونەتەوە.