تەندروستی جیهانی بۆ دۆناڵد ترەمپ، “کۆرۆنا تێکەڵی سیاسەت مەکە”

تەندروستی جیهانی بۆ دۆناڵد ترەمپ، “کۆرۆنا تێکەڵی سیاسەت مەکە”

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی وەڵامی سەرۆکی ئەمریکا دەداتەوە بەوەی رەخنەی لە رێکخراوەکە گرتووە و دەڵێت، تکایە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێکەڵی سیاسەت مەکەن.

ئەمڕۆ پێنج شەممە 9 ی نیسانی 2020 ، د. تێدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا داوای لە وڵاتان کرد لەجیاتی شەڕکردن و گلەیی کردن هەوڵبدەن بەیەکەوە رووبەرووی ڤایرۆسی کۆرۆنا ببنەوە.

سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی گووتیشیی، “تکایە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێکەڵی سیاسەت مەکەن.”

د. تێدرۆس دەشڵێت، “ئەگەر ناتانەوێت لاشەی مردووی خەڵکەکەتان ببین کەواتە ڤایرۆسەکە تێکەڵی کێشە سیاسییەکانتان مەکەن.”

ئەم قسانەی سەرۆکی رێکخراوی تەندروستی جیهانی لەکاتێدایە، کە سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رەخنەی توندی لە رێکخراوەکە گرت و گووتی هیچیان نەکردووە بۆ کۆنترۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و رێکخراوی تەندروستی جیهانی بەوە تۆمەتبار کرد کە پشتگیری لە چین دەکات.