مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری

بەروار: 3 ساڵ لەمەو پێش
مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری
مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری مافەکانی مرۆڤی تایبەت بە ئابووری-کۆمەڵایەتین وەک: مافی خوێندن، مافی ماڵ، مافی ستانداردی پێویستی ژیان، مافی تەندوورستی، مافی تۆمەتبار و مافی زانست و کولتوور. مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری لە بەڵگەنامە نێونەتەوەیی و ناوچەییەکانی مافی مرۆڤ ناسراون و ئەپارێزدرێن. وڵاتانی ئەندام ڕێسایەکی یاساییان ھەیە بۆ ڕێزگرتن، پاراستن و دەستەبەرکردنی ئەم مافانە و چاوەڕێ ئەکردرێ کردەوەیەکی پێشکەتنخوازانە بۆ دەستەبەرکردنی ئەم مافانە بگرترێتە پێش.جاڕنامەی جیھانیی مافی مرۆڤ ژمارەیەک لە مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری بە فەرمی ناسیوە و بەڵێننامەی نێونەتەوەیی مافەکانی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتووری (ICESCR) سەرچاوەی سەرەکی و یاسایی نێونەتەوەیی ئەم مافانایە.