وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ڕایدهگهیهنێت، لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی ساڵی رابردوی هێزەکانی ئەمریکادا، نزیکەی 130 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و 91 کەسی دیکەش برینداربون لە عێراق، سوریا، ئەفغانستان و سۆماڵ.
ئهمڕۆ پێنج شهممه 7 ی ئایاری 2020 ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، بڵاویکردەوە: لە ساڵی 2019 هێزەکانی ئەمریکا لە ئۆپەراسیۆنە زەمینی و ئاسمانییەکاندا 108 هاوڵاتی مەدەنیان لە ئەفغانستان و 22 هاوڵاتی دیکەیان لە عێراق و سوریا، دو هاوڵاتی مەدەنیشیان لە سۆماڵ کوشتوە.
ههروهها ئاماژه بهوهش كراوه، سەرەڕای ئەوەی مردنی هاوڵاتیانی مەدەنی کارەساتێکی تراژیدییە، بەڵام ئەوە بەشێکە کە ناتوانرێت لە شەڕدا خۆپارێزی لێبکرێت، ئەمە سەرەڕای ئەوەی سوپای ئەمریکا پابەندبوە بەوەی کەمترین زیان بە هاوڵاتیانی مەدەنی بگەیەنێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیدا.