حاکم شێخ لەتیف: ھەموان دەبێت فێربن پەنابەرنەبەر دادگا، بەڵام پێشتر دەبێت بیانکەینەوە بە دادگا

حاکم شێخ لەتیف رایگەیاند، ھەموان دەبێت فێربن بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانیان پەنا بەرنە بەر دادگا، بەڵام پێشتر “دەبێت بیانکەنەوە بە دادگا”، ئەگەر وا نەبێت پەنابردنە بەر دادگایەکی وا، کە پێشتر نەتیجەکەی دیارە، خۆھەڵخەڵەتاندنە.

حاکم شێخ لەتیف، ئەندامی خولی پێشوی پەرلەمانی عێراق لە نوسینێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی نوسیویەتی، “باشترین شوێن بۆ یەکلاییکردنەوەی کێشەکان بە دڵنیاییەوە دادگایە، بەڵام کام دادگا، ئەو دادگایەی، کە فیفتی فیفتی بە حیزبی کراوە، ئەو دادگایەی کە ئەندامی مەکتەبی سیاسی خۆیان دەڵێت ئەوەندە کردومانە بە حیزبی خۆشمان ناتوانین بڵێین یەک بڕیاریان حیزبی نیە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەموان دەبێت فێربن بۆ یەکلاییکردنەوەی ناکۆکییەکانیان پەنا بەرنە بەر دادگا، بەڵام پێشتر “دەبێت بیانکەنەوە بە دادگا”، ئەگەر وانەبێت پەنابردنە بەر دادگایەکی وا، کە پێشتر نەتیجەکەی دیارە، خۆھەڵخەڵەتاندنە.

حاکم شێخ لەتیف باسی لەوەشکردوە، “رۆژی 12ی حوزەیرانی 2018 کاتێک دادگای تەمیزیان فیفتی فیفتی لەنێوان ھەردو حیزبدا بەشکردو دەستم لەکاری دادوەری کێشایەوە، داوام لە ھەمو لایەنەکانی دەرەوەی دو حیزبەکە کرد، کە رەتیبکەنەوە، قبوڵی نەکەن، مەرجیان بۆ بەشداریکردن لە کابینەی حوکمەت سەربەخۆکردنی دادگا بێت، ھیچ نەبێت ئەگەر ئەو ھەڵەیە چاک نەکرێتەوە بەشداری نەکەن، بەڵام ھەمویان لێی بێدەنگ بون”.