گەنجێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركرا

پۆلیس هەولێر رایگەیاند: گەنجێكی تەمەن 21 ساڵیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردوە كە بڕێك ماددەی هۆشبەری لە جۆری كریستاڵ پێ بوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی: كەسێكیان بە ناوی (س.ف.س.) (تەمەن 21 ساڵ) بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر كردوە، كە بڕێك ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) لەلابوە.

ئەوەشی خستۆتەڕو كە تۆمەتباری ناوبراو، دانی ناوە بە تاوانەكەیداو بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەر بەند كراوە.