رێکخراوی ئاشتی بۆ مافەکانی مرۆڤ
له بۆردومانی ئه‌مڕۆی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی سنووری نێروه و رێكان، پێنج هاوڵاتی مه‌ده‌نى شه‌هید بوون بۆ سه‌ردانى باخ و باخاته‌کانیان چوبونه ئه‌و ناوچانه.
ئه‌و هاووڵاتیانه دووانیان له گوندی سیدان شه‌هید بوونه، كه ئه‌مڕۆ له لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیاوه بۆردومان كراوه. یه‌كێك له شه‌هیده‌كان ناوی “دیمان دیمقرات ته‌ها”یه و بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی باخ و كاروباری گونده‌كه‌یان گه‌ڕابووه‌وه زێدی خۆی.
دوێنێ خلوسی ئاكار، وه‌زیری به‌رگری توركیا ئاشكرای كرد، له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا و له‌چوارچێوه‌ی ئۆپەراسیۆنی چنگی پڵنگ، دژی پێگه‌كه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نزیكه‌ی 500 پێگه‌ی په‌كه‌كه‌یان كردووه‌ته ئامانج.
هه‌روه‌ها وه‌زیری به‌رگری توركیا ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، بێجگه له فڕۆكه‌ی ئێف16 و فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان، تۆپهاوێژی جۆری هاویتزهرسیان به‌كارهێناوه.
دوای بۆردومانی دوو رۆژی رابردووی سوپای توركیا و به‌زاندنی ئاسمانی عێراق له لایه‌ن فڕۆكه توركییه‌كانه‌وه به شێوه‌ی رۆژانه، حكومه‌تی عێراق نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تی دایه باڵیۆزی توركیا له به‌غدا و داوایكرد، ئه‌نقه‌ره كۆتایی به پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق بهێنێت.
هاوكات ژماره‌یه‌ك له وڵاتانی عه‌ره‌بی، وه‌ک میسر و سعوودییه به به‌یاننامه‌ی ره‌سمی ئیدانه‌ی هێرش و بۆردومانه‌كانی سوپای توركیای بۆ سه‌ر خاكی عێراق كردووه.
سوپای توكیا له سه‌ره‌تا ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه هێرشی سه‌ربازیی بۆسه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان و به ئامانجكردنی هێزه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان ئه‌نجامدا و سه‌ره‌ڕای زیانه ماڵییه‌كان، تائێستا 5 هاوڵاتی شه‌هید بوون.