نوێنەری زیندانیانی بادینان: رێگری لە خوێندنی زانكۆی زیندانیان دەكرێت

بەروار: 11 مانگ لەمەو پێش

نوێنەری زیندانیان بادینان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، دەسەڵات بەردەوامە لە پێشێلكاری بەرامبەر زیندانیانی بادینان و ئەمجارە رێگرری لە خوێندنی زانکۆی چوار لەو زیندانیانە دەكات كە بەم دواییانە لەلایەن زانكۆی لوبنانی-فەڕەنسی لە هەولێر دەرفەتی خوێندنیان بە داشكاندنەوە بۆ رەخسێنراو وەرگیران تا لە زیندانەوە درێژە بە خوێندن بدەن. 

ئەیھان سەعید، چاودێری مافی مرۆڤ و نوێنەری زیندانیانی بادینان، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی”بەداخەوە لە تازەترین پێشێلکاری وعەیبەی دیموکراسییەوە لەلایەن دەسەڵاتی ئەمنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە رێگری لە خوێندنی ئەو رۆژنامەنوس و چاکوانانە دەکرێت کە پێشتر لە زانکۆی لوبنانی-فەرەنسی وەرگیرابون.”

وتوشیەتی”بەرپرسانی چاکسازی پێیان وتون کە بەشی خوێندنی خۆیان بگۆڕن، دواتر زانکۆکە بە بیانوی نەبونی خوێندکاری پێویست خوێندنەکە رادەگرن، بەڵام رۆژنامەنوسان دەڵێن، ئەمە راست نییەو خوێندکاری پێویست ھەیەو ئەوانەی ئێمەیان بە نایاسایی رفاندو حوکمداین، رێگرن لەبەرامبەر خوێندنمان، پێنج رۆژیشە کاتی پەیوەندی تەلەفۆنیمان بۆ 10 دەقە كورتكراوەتەوە، کە ئەم موحارەبەیەش لە سەروی دەستڵاتی بەرێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتییەوە دەکرێت.”

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، رۆژنامەنوسە زیندانییەكانی بادینان، شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، هاریوان عیسا و شڤان سەعید بەرۆشكی بەمەبەستی سود بینین لەو ماوەیەی لە زیندانن بڕیاریانداوە بخوێنن و بۆ ئەوە مەبەستەش زانكۆی لوبنانی – فەڕەنسی لە هەولێر دەرفەتێکی بە داشکاندنەوە بۆ رەخساندن و وەرگیران کە هەفتانە مامۆستایانی زانكۆكە، وانەكان دەگەیەنن بەدەستی ڕۆژنامەنوسەكان.

ئەیهان سەعید، لە بەشێكی دیكەی راگەیەندراوەكەدا ئاماژەی بەوەدا كە “زیاتر لە ساڵێکە پێنج لە زیندانیانی بادینان کە خەڵکی شێلادزێن و چالاکوانی مەدەنین رفێنراون و لە ئاسایشی گشتی ھەولێرن بە ناوەکانی (مەحمود ناجی، ئەمجەد یوسف، نێچیرڤان بەدیع، یوسف شەریف، کۆڤان تارق.)، ئەم زیندانیانە بە توندی ئەشکەنجەدراون و دۆخی دەرونیان خراپە، تا ئێستاش دۆسیەکەیان رەوانەی دادگا نەکراوە، رێگەشیان پێ نەدراوە پارێزەریان ببینن.”

نوێنەری زیندانیان بادینان داوای كردوە فشار بكرێت بە بەڕێوەچونی دادگاییكردنی ئەو دەستگیركراوانەی شیلادزێ.

دەقی راگەیەندراوەكە:

بۆ/ ڕای گشتی

– یونامی و نوێنەرانی وڵاتان لە ھەرێم

– پەرلەمانتاران و دەستەی سەربخۆی مافی مرۆڤ

– رێکخراوەکانی نێوخۆ و جیھانی مافی مرۆڤ

– میدیاو لایەنە سیاسیەکان

بەداخەوە لە تازەترین پێشڵکاری و عەیبەی دیموکراسییەوە لەلایەن دەستەڵاتی ئەمنی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە رێگێری لە خوێندنی ئەو رۆژنامەنوس و چاکوانانە دەکرێت کە پێشتر لە زانکۆی لۆبنانی – فەڕەنسی وەرگیرابون، بەرپرسانی چاکسازی پێیان گوتیە کە بەشی خوێندنی خۆیان بگۆڕن، دواتر زانکۆکە بە بیانوی نەبونی خوێندکاری پێویست خوێندنەکە رادەگرن، بەڵام رۆژنامەنوسا دەڵێن ئەمە راست نیەو خوێندکاری پێویست ھەیەو ئەوانەی ئێمەیان بە نایاسایی رفاندو حوکمداین رێگرن لەبەرامبەر خوێندنمان، پێنج رۆژیشە کاتی پەیوەندی تێلەفۆنیمان بۆ دە دەقە کورتکردوە، کە ئەم محاربەیەش لە سەروی دەستەڵاتی بەرێز وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵیەتیەوە دەکرێت.

ڕۆژنامەنوسە زیندانیەكانی بادینان، شێروان شێروانی، گۆهدار زێباری، هاریوان عیسا و شڤان سەعید بەرۆشكی بەمەبەستی سود بینین لەو ماوەیەی لە زیندانن بڕیاریانداوە بخوێنن، بۆ ئەوە مەبەستەش زانكۆی لوبنانی – فەڕەنسی لە هەولێر دەرفەتێک بە داشکاندنەوە بۆڕەخساندون و وەرگیران کە هەفتانە مامۆستایانی زانكۆكە، وانەكان دەگەیەنن بەدەستی ڕۆژنامەنوسەكان.

دەستپێکردنی خوێندنی ئەم ھاورێ ئازادیخوازانەمان نیشانەی ئەوەیە کە کەسانی بێ تاوان و بە ئیرادەو نوخبەن، بۆیە بەردەوامن لە زانست و زانین، پێشتریش خاوەن بروانامەی بەکالۆریۆس بون و ھەیە سێ بڕوانامەی ھەیە، واتە سەرەتای خوێندنیان نیە

پێشتر رەخنەمان لەسەر ئەوە ھەبو کە تەنیا رژێمە دکتاتورەکان ناھێلن زیندانی بچێتە کۆرسی خوێندن و تاقیکردنەوە لەنێو ھۆلەکانی خوێندندا، بۆیە پارتیش رێگە نادات و کۆرسەکان لەنێو زینداندا وەردەگرن، بەڵام ئەمرۆ بە تەواوی رێگربون لە بەردەوامی خوێندنیان.

ھەروەھا زیاتر لە ساڵێکە پێنج لە زیندانیانی بادینان کە خەلکی شێلادزێن و چالاکوانی مەدەنین رفێنراون و لە ئاسایشی گشتی ھەولێرن بە ناوەکانی (مەحمود ناجی، ئەمجەد یوسف، نێچیرڤان بەدیع، یوسف شەریف، کۆڤان تارق).

ئەم زیندانیانە بە توندی ئەشکەنجەدراون و دۆخی دەرونیان خراپە، تا ئێستاش دۆسیەکەیان رەوانەی دادگا نەکراوە، رێگەشیان پێ نەدراوە پارێزەریان ببینن.

داواکارین فشاربکەن بۆ بەرێوەچونی دادگاکەیان

پێشتر ئەو ڕۆژنامەنوس و چالاکوانە لەدادگا وتیان ھیچ بەلگەیەک لەسەر ئێمە نیەو تەنیا لەسەر رەخنەو بیرورای جیاواز بەرامبەر پارتی دەستگیرکراوین بەڵام لە لایەن دادگای هەولێرەوە حكومدراون، بە تۆمەتی نانەوەی پشێوی و تێکدانی ئەمنی قەومی و دروستكردنی گروپی چەكداری و چەندین تۆمەتی تر.

سزادانی ئەو ڕۆژنامەنوسانە جگە لە كاردانەوەی ناوخۆیی كاردانەوەی دەرەكیشی لەسەر ئاستی وەزارەتی دەرەوە و باڵیوزخانەو كونسوڵخانەی وڵاتان و ڕێكخراوە جیهانیەكان لێكەوتەوە، بە بەردوامی پێشڵکاریەکانی پارتی سومعەی ھەرێمەکەمان ناشیرینتر دەبێت و ئەمەش ئەرکی ھەمو تاک و لایەنێکە روبەروی ئەم نادادیە ببێتەوە.

ئەیھان سەعید – چاودێری مافی مرۆڤ و نوێنەری زیندانیانی بادینان.

٢٢ی ١٢ی ٢٠