رێکخراوی ئاشتی بۆ مافەکانی مرۆڤ
ژنه چالاكوانێكى خۆپیشاندانه‌كانى دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌رى پارێزگاى دهۆك ئاشكرایده‌كات، له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ تیرۆریستانى داعشدا زیندانیكراوه، ده‌شڵێت:”وه‌ك تیرۆریستیش مامه‌ڵه‌م له‌گه‌ڵ كراوه، ته‌نانه‌ت مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ داعشه‌كان باشتربوو وه‌ك له‌من”.
بێریڤان بەرگارەى ئه‌و ژنه چالاکوانه‌ى خۆپیشاندانەکانی ساڵی 2020ی پارێزگای دھۆکه كه دایکی پێنج منداڵەو لە13ى تشرینی یەکەمی 2020وە، لەپارێزگای ھەولێر بەپێی مادەی 1 لەیاسای ژمارە 21ی ساڵی 2003 کە تایبەتە بە“تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی” دەستگیرکراو ڕۆژى 10ى 5ى 2022 بەئازادکردنی مەرجدار کە بڕگەیەکی یاساییەو لەدادگاکانی هەرێمدا کاری پێدەکرێت، ئازادکرا.
بەرگارەیی ده‌ڵێت:”لەزیندانی هەولێر وەک تیرۆریست مامەڵەم لەگەڵ ده‌كرا، لەو هۆڵەی منى تێدابووم چەندین تیرۆریستى داعش‌یش بونیان هه‌بوو، بەڵام بەرپرسانی زیندان مامەڵەیان لەگەڵ ئه‌وان باشتر بوو وەک لەمن”.
بێریڤان باس له‌وه‌ده‌كات، “دەستگیرکردنى من نایاسایی بوو، چونکە بەبڕیارى دادگا نەبوو، کە دەستگیرکرام‌و لەکاتى دەستگیرکردنم لەیەکێک مۆڵەکان لەگەڵ منداڵە بچوکەکەم دانیشتبووین لەوکاتەدا هێزەکانى پاراستنى پارتى هاتن‌و پێیان وتم: تەنها بۆ وەڵامدانەوەى چەند پرسیارێک لەگەڵ ئێمە وەرە بۆ ئاسایش‌و دواتر ئازادت دەکەین، منیش لێم پرسین؛ ئەگەر بۆ وەڵامدانەوەى چەند پرسیارێکە بۆچى لەبەر چاوى منداڵەکەم کەلەپچە دەکەنە دەستم، دواتر ئەوان توڕەبوون‌و قسەى نەشیاویان کرد‌و وتیان: بێدەنگبەو هیچ مەڵى‌و لەگەڵمان وەرە”.
ئه‌و ژنه چالاكوانه ئه‌وه‌ش ده‌ڵێت:”بۆ ماوەى 15 ڕۆژ لەناو زیندانى تاکەکەسیدا هێڵدرامەوە، کە تەنها مەترێک بوو، زۆر بچووک بوو بەجۆرێک هەناسەت بەئاسانى بۆ نەدەدراو ئەگەر کەسێک ئیرادەى نەبێت ناتوانێت لەو شوێنەدا خۆى ڕابگرێت”.
باسى مانگرتنه‌كه‌ى له‌خواردنیش ده‌كات‌و ده‌ڵێت:”من مانگرتنم لەخواردن ڕاگەیاند، چونکە وەک تیرۆریست مامەڵەیان لەگەڵ دەکردم‌و هەڵسوکەوتێکى زۆر خراپیان هه‌بوو، لەکاتێکدا هیچ تاوانێکم ئەنجامنەدابوو، تەنها دەمویست بزانم بۆچى دەستگیرکراوم‌و خراومەتە ژوورى تاکەکەسییەوە”.