لە سلێمانی كرێكارێك لە كاتی كاركردن لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبون كەوتە خوارەو گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ هەینی، كرێكارێكی گەنج لەكاتی كاركردن لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبون لە سلێمانی كەوتە خوارەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

بەپێی وتەی كرێكارە هاوڕێكانی، ئەمڕۆ هەینی، لەكاتێكدا سەرقاڵی تێكردنی سەقفی نهۆمی دوانزەیەمی یەكێك لە بیناكانی پڕۆژەیەكی نیشتەجێبون بون لە سلێمانی، ئەو كرێكارەی هاوڕێیان كەوتۆتە خوارەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كرێكارەی گیانی لەدەستداوە ناوی “یوسف سجیل هاشم”، تەمەن 20 ساڵان و بەڕەگەز عەرەب و خەڵكی شاری سەماوە بوە.

لە ئێستادا تەرمی كرێكارەكە لە پزیشكی دادی سلێمانییەو چاوەڕوانی ئەوە دەكرێت دوای تەواوكردنی رێكارەكان، كەسوكارەكەی بێن و تەرمەكەیان رادەست بكرێتەوە.

تاگەکان :