پۆلیسی سلێمانی ئاماری ساڵی رابردووی بڵاوكردهوه و ئاشكرایكرد، کوشتن لە ساڵی٢٠٢٢دا کەمیکردووە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ وتهبێژی پۆلیسی سلێمانی، نەقیب سەرکەوت ئەحمەد له کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، ئامارهكانی پهیوهست به تاوان و چالاكییهكانی له ساڵی ٢٠٢٢دا ئاشكراكرد.
بەپێی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی، رێژەی تاوانی کوشتن لە سلێمانی لەچاو ساڵانی رابردوودا کەمیکردووە، لەکاتێکدا رێژەی خۆکوشتن لە هەڵکشاندا بووە.
ئامارهكان لەبارەی رووداوی تاوان و تۆمەتبارانەوە بەم شێوەیەیە:
لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا نۆ ههزار ٣٠٣ پەڕاو کراوەتەوە، ههشت ههزار و ٤١٠یان ئاشکرا کراوە و ٨٩٣ پەڕاو لێکۆڵینەوە تێیاندا بەردەوامە.
هەر پارساڵ ١٠ ههزار و ٦٣٧ تۆمەتبار دەستگیر کراون و دراونەتە دادگا، ١٠ ههزار و ٤٠٩ تۆمەتبار رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتە بەر و دوای چوونە بنکەی پۆلیس دۆسیەکان کۆتاییان پێهێنراوە بەبێ دەستبەسەر کردن.
٢١ ههزار و ٤٦ تۆمەتبار لە ساڵی ٢٠٢٢ دا رووبەرووی یاسا کراونەتەوە.
– ٢١٢ تۆمەتبار لە سلێمانی دەستگیرکراون کە خەڵکی پارێزگاکانی دیكهن و لەلایەن دەزگا ئەمنییەکانهوه داواکراو بوون و دوای رێکارهكان رەوانەی شارەکانیان کراونەتەوە بۆ ٥٣٣ تۆمەتبار لەلایەن پۆلیسی سلێمانیەوە دەستگیرکراون کە لەلایەن ژووری ئۆپەراسیۆنی باڵای هاوبەشەوە داواکراوبوون و فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبووە.
تاوانەکانی کوشتن لە سلێمانی لە ٢٠٢٢دا ٤١ حاڵەت بووە کە بهراورد به ساڵی ٢٠٢١ کەمی کردووە کە ٦١ حاڵەت بووه.
حاڵهتهكانی خۆکوشتن لە ٢٠٢٢دا ٦٩ حاڵەت بووە کە لە ٢٠٢١ دا ٦١ حاڵەت بووە.
٦٩٠ حاڵەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیی تۆمار کراوە کە ٣٢٩ تۆمەتباریان دەستگیرکراون و لەچاو ساڵی پێشووتردا زیادیکردووە کە ساڵی ٢٠٢١، ٥٨٧ حاڵەت بووە.
– ٤٠ کەس دەستگیرکراون لەسەر پرسی ماددەی هۆشبەر و رادەستی بەشی رووبەرووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر کراون.
لەسەر دەرۆزەکەری لە ساڵی ٢٠٢٢دا ٥٨٦ کەس دەستگیرکراون و دواتر رووبەرووی یاسا کراونەتەوە.
– دوو ههزار و ٣٨٢ حاڵەتی دزی هەبووە لە ساڵی ٢٠٢٢دا، ههزار و ٣٥٠ تۆمەتبار دەستگیرکراون و دراونەتە دادگا.