ئەم تاوانانە چین دەبێت لەماوە ۳ مانگ سکالا تۆمار بکەیت ئەگەر نا مافی سکاڵات نامێنێ ؟
یاسای بنەماکانی دادگاییکردنی سزایی ( اصول محاکمات الجزائی ) ژمارە ۲۳ سالی ۱۹۷۱ هەموارکراو بەرکار لە هەریمی کوردستان ـ عیراق .
مادە /٦
سکاڵا وەرناگیرێت لەو تاوانانەی لە مادەی ۳ یەمی ئەم یاسایە هاتوە لەدوای تێپەڕبوونی سێ مانگ بە ئاگاداربوونی کەسی تاوانلێکراو بە تاوانەکە یان نەمانی بیانوی ناچاری کە ببێتە بەربەست لەبەردەم پێشکەشکردنی سکاڵا ،مافی سکاڵاکردن نامێنێت بە مردنی تاوانلێکراو ئەگەر دەقێکی پێچەوانە لە یاسا نەبێت .
ئەو تاوانانەی لە مادە سێ یەم هاتوە بەکورتی ئەمانەن :
۱ــ زینا یان فرەژنی پێچەوانەی یاسا .
۲ــ بوختان ،جنێودان ،درکاندنی نهێنی ،هەواڵدانی درۆ ،هەڕەشەکردن ،ئازاردان .
۳ ــ دزی ، دەستدرێژی سێکسی ،ناپاکی ، فێڵبازی .
٤ ــ تێکدانی ماڵ وسامان .
۵ ــ چونە ناوزەوی چێندراو یان زراعەت ، یان اهمال کردنی ئاژەڵ بۆ زیان گەیاندن .
٦ ــ فڕێدانی بەرد بەسەر هۆکاری گواستنەوە یان ماڵان یان باڵەخانە یان باخچە یان گەوڕەکان .
۷ ــ تاوانەکانی تری کە یاسا دەقی لەسەر داناوە بۆ نەجولاندانی تەنها لەسەر بنەمای سکالا لەلایەن زیان لیکەوتو نەبیت .