تاواني رفاندن (خطف)… ماددە (421) لەیاسای سزادانی عێراقی :

بەروار: 6 ساڵ لەمەو پێش

تاواني رفاندن (خطف)… ماددە (421) لەیاسای سزادانی عێراقی :
هةركەسێک بە بێ فەرمانى دەسەلاتى تايبەتمەند و جگە لەو حالە تانەى لەدەقى ياساو سيستەمە كان هاتوون كەسێكى دەستگیر كردبێت يان دەست بەسەرى كردبێت يان بە هەر ريگايەك و ئامرازێك بێبەشییكردبێت لە ئازاديەكەى بە حبسكردن سزا دەدرێت .
لەو حالەتانەى خوارەوەسزاكەى بريتيە لە بەند كردن كە لە ماوەى پانزدە سال زياتر نەبێت .

1/ ئەگەر ئەو كەسەى كردەوەکەى ئەنجام داوە بە نارەوا بەرگى فەرمانبەرانى حكومەتى پۆشى بێت يان نيشانەيةكى فەرمى جياكەرەوەى هەلگرتبێت يان بەدرۆ خۆى بۆ خەسلە تێكى گشتى ناو بردبێت يان فەرمانێکى ساختەى دەستگیر كردن يان حەپسكردنە بەدەستەوە بێت و بانگەشەى ئةوەى كردبێت کەلەدەسەلاتى تايبەت مەند دەرچووە .

2/ ئەگەركردەوەکەهەرەشە كردن يان ئەشکەنجەدانى جەستەیى يان دەروونى لەگەلدا بو بێت .

3/ ئەگەر دوو كەس يان زياتر كردەوەکەيان ئەنجام دابێت يان كەسێك كردەوەكەى ئەنجام دابێت و بە ئاشكرا چەكى هەلگرتبێت.

4/ ئەگەر ماوەى دەست گير كردن يان دەست لەسةر كردن يان بێبەشكردن لە ئازادى لە ( 15) رۆژ زياتر بێت .

5/ ئەگەر مەبەست لە كردەوەکە بە دەستهێنان يان دەست درێژى كردنەسەر ناموسى تاوانلێكراو يان تولە سەندنەوە لێی يان لةە كەسێكى تربو بێت .

6/ ئەگەر كردەوەکە لەگەڵ فەرمانبەر يان كەسێكى راسپێدراو بە خزمەتێکى گشتى ئەنجام درابێت لەكاتى بە جێگەياندنى كارە كەى يان خزمەتەكەى يان بە هۆى كارە كەى .

    تاگەکان: