له‌كه‌لار هاوڵاتیەک بە دەمانچە خۆی دەکوژێت

له‌كه‌لار هاوڵاتیەک بە دەمانچە خۆی دەکوژێت

لەگەڕەکی ئاسودەی ناحیەی ڕزگاری سەر بەقەزای کەلار هاوڵاتیەک بەفیشەک گیانی لەدەست دا پۆلیسی گەرمیانیش ڕایدەگەیەنێت ”لێکۆڵینەوە  بەردەوامە”.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد، پۆلیسی گەرمیان لەزاری عه‌لی قه‌دوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: “بەیانی ئەمڕۆ (دوو شەممە ) لەگەڕەکی ئاسودەی ناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلار ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتێکی خۆکوژی دوای گەشتنی بنکەی پۆلیسی ناحییەی ڕزگاری بەشوێنی ڕوداوەکە پۆلیس دەستی بەلێکۆڵینەوەکردوە لەسەرچۆنێتی و هۆکاری حاڵەتەکە “.

ڕونیشیکردوەتەوە: ” بەوتەی کەس و کاری، ئەوەی گیانی لەدەستداوە ناوی (هێمن جبار محمد ) لەدایکبووی 1986ە، بەیانی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیاندا بەهۆکارێکی نادیار بەدەمانچە فیشەکی بەخۆیەوە ناوە و خۆی کوشتوە”.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ ” لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی بزشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو لێکۆڵینەوەی بەرەوامە”.

تاگەکان :