رێكخراوي ئاشتي لە هەولێر 95% ی كچان خەتەنەكراون

بەروار: 4 ساڵ لەمەو پێش

رێكخراوي ئاشتي بۆ مافەكاني مرۆڤ لە هەولێر 95% ی كچان خەتەنەكراون

ليژنەي رێكخراوي ئاشتي بۆ مافەكاني مرۆڤ رایدەگەیەنێت لەسنوری هەولێر 95% ی كچان خەتەنەكراون بەر لە ساڵی 2000 ، باس لەوەش دەكات لەدوای ئەو بەروارەوە دیاردەكە كەمیكردوە.

رێخراوي ئاشتي :ئێمە لەڕێگەي ليژنەكەمانەوە سەردانی ھەموو گوند و ناحییەکانی سنووری ھەولێرمان کردووە، سەدا نەوەد و پێنجی ئەو کچانەی تەمەنیان لە خوار ساڵی 2000 ەوەیە، خەتەنە کراون و وە لە ناو ئەوانەیش کە لە سەرووی ساڵی 2000 ەوەن کچی خەتەنەکراو ھەن، بەڵام کەمتر”.

راشیدەگەیەنين  لە ساڵانی 2008  ەوە دیاردەی خەتەنەکردن کەمبوتەوە، تەنیا لەو گوندانە نەبێت کە ھاتوچۆی کەمیان بەسەرەوەیە و خەڵک دەستیان پێناگات.

ئێمە پێمانوایە بەردەوامی ئەم دیاردەیە دەبێتە هەڕەشە بۆ سەر کچان و هۆکارێکە بۆ بەرزبونەوەی ڕێژەی قەیرەیی و خەتەنەکردن، وا لە ژن دەکات کە حەزی بۆ ھاوسەرگیریکردن کەمبێتەوە، چونکە بەشێک لە ئارەزووی جەستەی رو لە کەمی دەکات، ئەمە جگە لەوەی کلتووری کوردی ژن بە جۆرێک رادەھێنێ کە تەنانەت ژنی خەتەنەنەکراویش عەیبەیە حەزی بە پرۆسەی ھاوسەرگیری بێت یان کوڕێکی خۆشبوێ ئەمەش جۆرێکە لە سڕکردنی مێشکی ژنان.