ژنانی زیندانی سیاسی کورد له ئێران

ژنانی زیندانی سیاسی کورد له ئێران

زارا محەمەدی مامۆستای زمانی کوردی و ئەندامی ئەنجومەنی ئەدەبی کۆمەڵایەتی نۆژین لە شاری سنە، زیاتر لە هەشتا ڕۆژە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

زارا نەخۆشی ڕیخۆڵەی هەیە و پێدەچێت گوشارەکان دۆخی تەندروستیان خراپتر کردبێت هەرچەند تا ئێستا لە سەر کەیسەکەی و هۆکاری دەستبەسەر کردنی هیچ زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

زارا ته‌نیا زیندانی سیاسی ژنی کورد نییه، هه‌رچه‌ندە ئاماره‌کان له‌م باره‌یه‌وه زۆر ڕوون نین به‌ڵام وه‌ک نمونه ده‌توانین ئاماژه بدەین به نێوی بەڕێزان رازیه حه‌کیمی و گۆڵنازی ئاهه‌نگ‌خۆش له زیندانی ورمێ، قه‌دریه قادری له به‌ندیخانه‌ی یاسوج، زه‌ینه‌ب جه‌لالیان، کۆنترین زیندانی سیاسی ژن له ئێران، له زیندانی شاری خۆی و به‌م دواییانه‌ش په‌روین ئه‌دوایی کە هەتا ئێستا دیار نییە لە کوێ زیندانیکراوە.

تاگەکان :