سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان راپۆرتی پێشێلكاری شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2019 بڵاوده‌كاته‌وه‌

بەروار: 4 ساڵ لەمەو پێش

سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان راپۆرتی پێشێلكاری شه‌ش مانگی یه‌كه‌می 2019 بڵاوده‌كاته‌وه‌

ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان، راپۆرتی پێشێلكاری نیوه‌ی ساڵی 2019 پێشێلكارییه‌كانی ده‌رهه‌ق به‌ رۆژنامه‌نووسان له‌ هه‌ولێر راگه‌یاند.

له‌ پرێس كۆنفراسێكدا كه‌ رۆژی 15/7/2019 له‌ پارێزگای هه‌ولێر  سازكرا، به‌ ئاماده‌بوونی ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌نوه‌ر حوسێن جێگری نه‌قیب و د. نه‌زاكه‌ت حوسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی داكۆكی له‌ ئازادی رۆژنامه‌نووسی و مافی رۆژنامه‌نووسان سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی سه‌ندیكا و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌ن و لیژنه‌ی داكۆكی و ده‌زگاكانی راگه‌یاندن.

راپۆرتی(23)ی ساڵی 2019 لیژنه‌ی داكۆكی راگه‌یانراو بڵاوكرایه‌وه‌.

راپۆرته‌كه‌ ژماره‌ و جۆری پێشێلكارییه‌كانی دژ به‌ رۆژنامه‌نووسانی كوردستان تێیدا تۆمار كراوه‌ كه‌ كۆی پێشێلكاری 25 حاله‌ت به‌رامبه‌ر 65 رۆژنامه‌نووس تۆماركراون

ده‌توانن به‌م لینه‌ راپۆرته‌كه‌ بخوێننه‌وه‌.