به پێی ڕاپۆرته‌كان، لە کۆی هه‌زار و ٥٥٠ کارگەی بچوک و گەورە هه‌زار و ٣٥٠ کارگە لە سلێمانی داخراون و زیاتر لە ٢٥ هەزار هەلی کار لەدەستدراوە.
سه‌ربارى نه‌بونى دامه‌زراندن هه‌زاران كوڕ و كچى لاو كه زانكۆیان ته‌واو كردوه، ئێستا به‌شێكیان بێكارن و به هه‌زاران كه‌س وه‌ك خۆبه‌خش و وانه‌بێژ و گرێبه‌ست كار ده‌كه‌ن، لەگەڵ ئەوەشدا به‌هۆى داخستنى كارگه‌كانه‌وه له سنورى سلێمانى زیاتر له ٢٥ هه‌زار كرێكار بێكار بوون.