دهۆك؛ كوڕێك باوكە 70 ساڵانەكەی خۆی دەكوژێت
پۆلیسی دهۆك ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لەگوندێكی سەربەقەزای زاخۆ لە پارێزگای دهۆك، كوڕێك باوكە تەمەن 70 ساڵانەكەی خۆی كوشتوە.
ڕێكخراوی ئاشتی : بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دهۆك، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی “خێلەخێ”ی سەر بە قەزای زاخۆ گەنجێک باوکی بە ناوی (م. ح. ن.) کوشتوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە باوکی گەنجەکە تەمەنی ٧٠ ساڵە.
لهزاری كەسوكاری پیره پیاوهكهشەوە بڵاویكردوهتهوه کە هۆکاری کوشتنەکە كێشەی زەوی و زار بوە.
پۆلیسی دهۆك راشیگهیاندوه كه دۆسیهی لێكۆڵینهوه له بنكهی پۆلیسی رزگاری بۆ روداوەكە كراوهتهوه و بهپێی ماددهی 406 له یاسای سزادانی عیراقی، فهرمانی دهستگیركردن بۆ تۆمهتبارهكه دهركراوه.
ڕێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ