مافی مرۆڤ

بەروار: 5 ساڵ لەمەو پێش

چە‌مکی مافی مرۆڤ کە‌مانای بوونی کۆمە‌ڵێک مافی پێکە‌وە‌ گرێدراون نە‌وە‌ک بە‌تە‌نیا یە‌ک ماف بێت‌ومرۆڤ داوای بکات، وە‌تیایاندا سێ ھێڵی ھاوبە‌ش ھە‌یە‌ ئە‌وانیش یە‌کە‌میان ئە‌وە‌یە‌ کە‌ گشتیان لە‌ڕ‌یزی مافن‌ودووە‌مینیان مرۆڤ بابە‌تی مافە‌کانە‌و سێیە‌مینیان ئە‌م مافانە‌ بە‌شێوە‌یە‌کی ئۆرگانێکی گرێدراوی مرۆڤن تە‌نیا لە‌بە‌ر بوونە‌مرۆیە‌کە‌ی، یاخود مرۆڤ خاوە‌نی ئە‌م مافانە‌یە‌ چونکە‌ مرۆڤە‌و ھە‌وڵدان‌وکۆششکردنیش بۆبە‌دە‌ستھێنانیان بۆتە‌ ئامانجی. مرۆڤ دە‌بێت لە‌ناوکۆمە‌ڵدا بژی بۆخۆیشی تە‌وە‌ر گشت مافە‌کانە‌و مافیش تە‌نیا بۆ ئە‌وە‌،بە‌ڵام سنوور بە‌ندکردنی مافە‌کانە‌ لە‌بە‌ر بە‌رژە‌وە‌ندی گشتی دیسانە‌وە‌ بۆبە‌رژە‌وە‌ندی خودی مرۆڤ دێتە‌وە‌. یاخود دیاریکردنی سنوور کە‌لە‌چوارچێوە‌یدا مرۆڤ چێژ لە‌مافە‌کانی وە‌رگرێت‌و لە‌وسنوورانە‌ تێپە‌ڕ‌نە‌کات، تە‌نیابۆئە‌وە‌یە‌ کە‌تێپە‌ڕ‌اندنی چوارچێوە‌ دیاریکراوە‌کان مە‌ترسی بۆسە‌ر مافی کە‌سانی تر دروست ئە‌کات. کە‌واتە‌ لێرە‌دا مافی مرۆڤ بە‌مانای (کۆمە‌ڵێک ماف‌وداواکاری پێویستە‌ کە‌بۆمرۆڤ دابین بکرێت بێ جیاوازی کردن لە‌نێوانیاندا). یاخود دە‌وترێت (ئە‌م مافانە‌ گرێدراوی مرۆڤن سە‌رچاوە‌کە‌شی پیرۆز ڕ‌اگرتنی مرۆڤە‌ لە‌لایە‌ن خواوە‌ندە‌وە‌و بە‌رزڕ‌اگرتنیە‌تی بە‌سە‌ربوونە‌وە‌رە‌کانی تردا وە‌لە‌ڕ‌ێی کە‌ڵە‌کە‌بوونی مێژوویی لە‌شە‌ریعە‌تە‌کان‌وداب‌ونە‌ریت‌ویاسا ناوخۆیی‌ونێودە‌وڵتیە‌کانە‌وە‌ گە‌ڵاڵە‌بوون‌و لێیانە‌وە‌ وە‌رگیراوە‌ولە‌سە‌ریان مافە‌کانی کۆمە‌ڵە‌ مرۆییە‌کان‌وگە‌لان‌ونە‌تە‌وە‌و دە‌وڵە‌تان دانراوە‌). وە‌ھە‌روە‌ھا دە‌وترێت (کۆمە‌ڵێک مافی سروشتین کە‌مرۆڤ خاوە‌نیانە‌و لکاوە‌ بە‌سروشتی مرۆیی خۆییە‌وە‌ وە‌ھە‌میشە‌ بوونیان ھە‌یە‌ تە‌نانە‌ت ئە‌گە‌ر دانیان پێدانە‌نرێت وە‌یان تووشی پێشێلکاری ببن لە‌لایە‌ن دە‌سە‌ڵاتە‌وە‌). لە‌م ڕ‌ایانە‌ی سە‌رە‌وە‌ بۆمان دە‌ردە‌کە‌وێت کە‌مرۆڤ تە‌نیا لە‌بە‌ر خە‌سڵَە‌تە‌مرۆیی یە‌کە‌ی خاوە‌نی کۆمە‌ڵێک مافە‌و بە‌ردە‌وام لە‌گە‌لڕ بوونیایە‌تی‌وئە‌رکی کۆمە‌ڵ‌وکە‌سانی دیکە‌یە‌ ڕ‌ێزی لێ بگرن، چونکە‌ ڕ‌ێزگرتن لە‌و مافانە‌ بە‌شێکە‌ لە‌ڕ‌ێزگرتنی کە‌سایە‌تی مرۆیی‌ومە‌رجێکە‌ لە‌مە‌رجە‌کانی ڕ‌است ڕ‌ێکردن‌وجوان کردنی ژیانی مرۆیی. ھە‌ندێک جار دە‌بینین دە‌ربڕ‌ینی مافی مرۆڤ بە‌کاردێت بە‌رامبە‌ر دە‌ربڕ‌ینی دیکە‌ وە‌ک مافی سروشتی‌ومافی بنە‌ڕ‌ە‌تی. واتای مافی سروشتی بە‌و مانایە‌ دێت کە‌ئە‌و مافانە‌ لە‌گە‌لڕ بوونی مرۆڤدایە‌، بوونی سروشتییە‌ لە‌گە‌لڕ بوونی سروشتی مرۆڤدا، ناکرێت لێی جیابکرێتە‌وە‌ چونکە‌ دە‌بێتە‌ فە‌وتاندنی . لێرە‌دا دە‌کرێت پێناسە‌ی مافی مرۆڤ بە‌م شێوە‌یە‌ بکە‌ین: (ئە‌و مافانە‌ن کە‌لکاون بە‌کسێتی مرۆڤە‌وە‌، مافی ژیان یە‌کە‌مین‌ومە‌زنترینیانە‌، ئە‌و موڵکە‌تایبە‌ت‌وپیرۆزە‌یە‌ کە‌بیروباوە‌ڕ‌ە‌ ئاسمانی‌و زە‌مینییە‌کان بە‌مرۆڤیان بە‌خشیوە‌ بۆیە‌ کە‌س بۆی نیە‌ ھیچ مرۆڤێکی لێ بێبە‌ش بکات، ھە‌رلە‌م ڕ‌وانگە‌یە‌وە‌ ناکرێت کە‌س بە‌کۆیلە‌ بکرێت‌وئە‌شکە‌نجە‌وئازار بە‌گشت شێوە‌کانیە‌وە‌ بدرێت). لێرە‌دا پێویستە‌ ئە‌و بنە‌مافکریانە‌بزانین کە‌چە‌مکی مافی مرۆڤی لە‌سە‌ربنیاتنراوە‌،لە‌و ڕ‌وانگە‌یە‌شە‌وە‌ دە‌بینین چە‌مکی مافی مرۆڤ لە‌سە‌ربنە‌مای چە‌مکی قانوونی سروشتی دانراوە‌. ئە‌میش فکرە‌یە‌کی کۆنە‌ ڕ‌ە‌گ‌و ڕ‌یشە‌ی بۆ بیریارو فە‌یلە‌سوفە‌کۆنە‌کان دە‌گە‌ڕ‌ێتە‌وە‌ ھە‌مووشیان لە‌سە‌ر ئە‌وە‌ کۆکبوون کە‌پە‌یوە‌ندی نێوان مرۆڤ‌و مافە‌کانی لە‌یە‌ک سە‌رچاوە‌وە‌ ھاتووە‌ ئە‌ویش سروشتی مرۆڤ خۆیە‌تی‌وپە‌یوە‌ست بوونیە‌تی بە‌قانونێکی بە‌رزو سە‌روە‌رە‌وە‌ کە‌پێش بوونی کۆمە‌ڵگە‌و یاساکانیە‌تی، قانوونێکە‌ سە‌رچاوە‌کە‌ی لە‌عینایە‌تی خواوە‌ندە‌وە‌یە‌ ھە‌موو کە‌س تیایدا ھاوبە‌شە‌ ھە‌رلە‌پێکھاتە‌ی نە‌فسی‌وبوونی عە‌قڵی‌وھە‌ست کردن بە‌یە‌کسانی. کە‌واتە‌ ناوە‌رۆک‌و مانای ئە‌م قانوونە‌ ئە‌وە‌یە‌ کە‌یە‌کسانی لە‌نێوان ھە‌موو مرۆڤە‌کان دێنێتە‌دی لە‌ھە‌موو شتێکدا. کە‌واتە‌ مافە‌کانی مرۆڤ لە‌بنە‌ڕ‌ە‌تدا لە‌مافی سروشتییە‌وە‌ ھاتووە‌، پێ لە‌سە‌ر تاکە‌ کە‌س دادە‌گرێت وە‌ک مە‌رجێک لە‌مە‌رجە‌کانی بە‌دیھاتنی، ئە‌ویش بە‌ومانایە‌یە‌ کە‌بایە‌خ‌وبە‌ھاوباڵابۆ مرۆڤ وە‌ک تاکە‌کە‌س دابنرێت‌و ڕ‌ۆڵی خۆی لە‌نێو کۆمە‌ڵدا بگێڕ‌ێت. ئە‌م چە‌مکە‌ش زیاتر گە‌شە‌ی کردو بە‌دە‌رکە‌وت لە‌نوسینی فە‌یلە‌سوفە‌کانی سە‌دە‌ی حە‌ڤدە‌و ھە‌ژدە‌دا بە‌تایبە‌تی ئە‌وانە‌ی کە‌گە‌شە‌یان بە‌چە‌مکی مافی مرۆڤ دا لە‌ڕ‌ێگە‌ی بیرۆکە‌ی پە‌یمانی کۆمە‌ڵایە‌تی یە‌وە‌ وە‌ک جون لوک. پاشان بزووتنە‌وە‌ی سیاسی‌ و کۆمە‌ڵایە‌تی لە‌م بیرۆکانە‌وە‌ سە‌ریان ھە‌ڵداو بوونە‌ ھۆی سە‌رھە‌ڵدان‌ و دە‌رکە‌وتنی دیکۆمێنتە‌کانی مافی مرۆڤ وە‌ک لە‌ڕ‌اگە‌یاندنی سە‌ربە‌خۆیی ئە‌مریکا ساڵی ١٧٧٦‌و ڕ‌اگە‌یاندنی مافی مرۆڤ‌ و ھاونیشتمانیان لە‌فە‌ڕ‌ە‌نسا ساڵی ١٧٨٩ و ڕ‌اگە‌یاندنی جاڕ‌نامە‌ی جیھانی مافی مرۆڤ ساڵی ١٩٤٨.