پاراستنی مافەکان

بەروار: 4 ساڵ لەمەو پێش

پاراستنی مافەکان

لە زۆربەی وڵاتان دا، مافەکان بە مافی دەستووری ناسراون و لە نوسراوی (یاسای مافەکان) یان بەڵگەنامەیەکی ھاوشێوەدا تۆمارکراون. ھەروەھا لە دەستەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤی جیھانی دا پێناسەکراون وەک (ڕاگەیاندنی جیھانی مافی مرۆڤ لە ساڵی ١٩٤٨) و (ڕێکەوتنامەی مافی مەدەنی و سیاسی نێودەوڵەتی ساڵی ١٩٦٧.)

مافە مەدەنی و سیاسیەکان دەبێت تۆماربکرێن و بپارێزرێن، زۆربەی دیموکراسیەکانی جیھان خاوەنی مسۆگەرێکی نووسراوی فەرمی مافە مەدەنی و سیاسیەکانن وە مافە مەدەنییەکان بە مافی سروشتی مرۆڤ ھەژماردەکرێت. تۆماس جێڤرسن لە کتێبی ” تێڕوانینێکی کورت لەسەر مافەکانی ئەمریکای بەڕیتانی” نووسویەتی کە ” خەڵکی خاوەنی مافەکانی خۆیانن کە بەپێی یاساکانی سروشت بۆیان دەستەبەرکراوە، نەک وەک دیارییەک لەلایەن فەرمانڕەوا دەسەڵاتدارەکانەوە.

پرسیاری ئەوەی کە مافی مەدەنی و سیاسی بەسەر کێ دا دەچەسپێت و کاری پێ دەکەرێت بابەتێکی یەکلانەبۆوە و مشتومڕکەرە. ھەرچەندە مافە مەدەنی و سیاسییەکان بە مافێکی جیھانی و گشتگیر دادەنرێت بۆ ھەموو مرۆڤەکان بەڵام لە زۆرێک لە وڵاتان دا ھاوڵاتیانی خاوەن ناسنامەی ئەو وڵاتە خاوەنی مافێکی زیاتر و بەربڵاوترن وەک لە ھاوڵاتیانی بێ ناسنامەی ھەمان وڵات.

بەپێی بیروبۆچوونی زانای سیاسی سیلڤادۆر ف. ڕێگلیمێ ھەڵسەنگاندنی نەبوون و پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ لە نیوەی بازنەی باشوری گۆی زەوی دا دەبێت جەخت بکاتەوە لەسەر مامەڵە و دیاریکردنی ھۆکارە ناوخۆی و نێودەوڵەتییەکان کە زۆرجار بە دەستی ئەنقەست ئەو ھۆکارانە فەرامۆش کراون لەلایەن زانستی کۆمەڵایەتییەوە.