پیشێل كردنی مافی مرۆڤ بۆردومانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا

بەروار: 4 ساڵ لەمەو پێش

وەكو رێكخراوی ئاشتی‌ بۆمافەكانی مرۆڤ ئیدانە‌ی كردنی بۆردومانه‌ به‌رده‌وامه‌كانی فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا ره‌خنه‌ش له‌ بێده‌نگی هه‌ریه‌ك له‌ حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌گرێت، به‌رامبه‌ر به‌ بۆردومانه‌كان.
.
رێكخراو ئاشتی داوا له‌ هەر سێ سەرۆکایەتییەکەی عیراق و حکومەتی فیدراڵ و ئەنجومەنی نوێنەران ده‌كات کە ئەرکی نیشتیمانی خۆیان جێبەجێبکەن و سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانەی سەروەری خاکی عیراق و شەهیدکردن و بریندارکردن و دەربەدەرکردنی هاووڵاتیانی ئەو ناوچانە دابنێن.
.
داواش له‌ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ دەكەين‌ کە رۆڵی خۆیان لەوەستاندنی بۆردومانەکان و بەهاناوەچوونی هاووڵاتییان ببینن.

رێكخراوی ئاشتی‌ بۆمافەكانی مرۆڤ