ده‌ست درێژیكردنه سه‌ر كچان له‌لایه‌ن به‌رپرسانى پۆلیسه‌وه متمانه ناهێڵێت
هێزه ئه‌منیه‌كانى كه‌ركوك، ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسیان به‌پله‌ى رائید ده‌ستگیركردووه، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى ده‌ستدرێژى كردووه‌ته سه‌ر كچێكى دانیشتووى شاره‌كه.
رێكخراوه‌كانى بوارى ژنان له‌كه‌ركوك، سه‌رقاڵى به‌دواداچوونن بۆ دۆسیه‌ى ئه‌و كچه‌ى كه له‌چه‌ند ڕۆژى رابردوودا له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رێكى پۆلیسه‌وه ده‌ستدرێژى كرایه سه‌ر.
سرود ئه‌حمه‌د به‌رپرسى لقى كه‌ركوكى رێكخراو، ده‌ڵێت،”له‌گه‌ڵ پۆلیس و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان به‌به‌رده‌وامى له‌سه‌ر خه‌تین، چونكه ده‌ست درێژیكاره‌كه رائیدى پۆلیسه و له‌برى پاراستنى كچه‌كه، كه‌چى ده‌ستدرێژى كردۆته سه‌رى.”
ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر كچان و ژنان له‌لایه‌ن به‌رپرسانى پۆلیسه‌وه خه‌ڵك نا‌ئومێد ده‌كات، هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه، سه‌رۆك عه‌شیره‌تى ئه‌فسه‌ره‌كه‌ى پۆلیس كه عه‌ره‌به، حاشایان لێكردووه، ئه‌مه كارێكى باشه‌و ماناى هۆشیاربوونه‌وه‌ى كۆمه‌ڵگایه.”
پێیوایه كارمه‌ندانى حكومه‌ت جێگه‌كانیان هه‌ستیاره و خه‌ڵك متمانه‌ى پێ یانه، ئه‌و كچه‌ى ده‌ست درێژی كراوه‌ته سه‌ر، بۆیه له‌گه‌ڵ ئه‌فسه‌ره‌كه سه‌ركه‌وتووه، چونكه پله‌ى هه‌بووه.”
ده‌رباره‌ى رێژه‌ى حاڵه‌ته‌كانى ده‌ستدرێژى بۆ سه‌ر كچان و ژنان له‌كه‌ركوك،سرود ئه‌حمه‌د وتى”ده‌ستدرێژى هه‌یه و رێژه‌كه‌ش زۆره، به‌تایبه‌ت بۆ سه‌ر كچان و ژنان و منداڵان، ئه‌مه كاریگه‌رى خراپى هه‌بووه له‌سه‌ر ژنان.”
وتیشى”ده‌ستدرێژى كردنه سه‌ر كچان له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه متمانه ناهێڵێت، ئایا چیتر ده‌توانن بڕۆن لایان سكاڵا تۆمار بكه‌ن له‌كاتێكدا گه‌ر كێشه‌یان هه‌بوو.”
سرود ئه‌حمه‌د، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد خیانه‌تى هاوسه‌رگیرى و لێدان و هێنانى ژنى دووه‌م و سێیه‌م بووه‌ته دیارده‌یه‌كى به‌ربڵاو له‌كه‌ركوك، وتى”حاڵه‌تێكى نامۆتر سه‌ریهه‌ڵداوه، كه په‌یوه‌ندى نێوان كچانى گه‌نج له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یاندا درزى تێكه‌وتووه، ئێستا ئێمه ده‌مانه‌وێت كچان هۆشیار بكه‌ینه‌وه تا بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ماڵه‌وه‌یان بكه‌ن