باوکى یه‌کێک له ده‌ستگیرکراوانى دهۆک ده‌ڵێت، نزیکه‌ى شه‌ش مانگه کوڕه‌که‌ى ده‌ستگیرکراوه و تا ئێستا چاره‌نوسى دیار نییه‌و رێگه‌ش ناده‌ن سه‌ردانى بکه‌ن.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه 21ى شوباتى 2021، له‌به‌رده‌م ماڵى خۆى له سه‌نته‌رى شارى دهۆک، ئه‌یوب ره‌شید، باوکى یه‌کێک له ده‌ستگیرکراوانى دهۆک به‌ناوى (به‌نده‌وار ئه‌یوب ره‌شید) به رۆژنامه‌نوسانى راگه‌یاند، له رۆژى 5ئه‌یلولى 2020 هێزێکى ئه‌منى چوونه‌ته ماڵیان و داواى “به‌نده‌وار”ى کوڕیان کردووه، هه‌ر ئه‌و رۆژه خۆى بردویه‌تى راده‌ستى هێزێکى ئه‌منى کردوه‌و له‌و رۆژه‌وه تائێستا نه دادگایى کراوه و نه ئازادیش ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها وتیشی”له‌و رۆژه‌وه رێگه‌ناده‌ن سه‌ردانیشى بکه‌ین، به‌ڵام هه‌ندێک جار ته‌له‌فۆن ده‌کات.”
هاوکات، باوکى ئه‌و ده‌ستگیرکراوه داواى له حکومه‌ت و هێزه ئه‌منییه‌کان کرد، تۆمه‌تى کوڕه‌که‌ى ئاشکرابکه‌ن، تاوانه‌که‌ى هه‌رچییه‌ک بێت، وتیشى:” ئێمه ده‌مانه‌وێت ئاشکراى بکه‌ن، هه‌وڵى ته‌قاندنه‌وه‌ى کونسوڵخانه‌ى داوه یان هه‌وڵى کوشتنى پارێزگار با بیڵێن”.
جه‌ختیشى کرده‌وه”ئه‌گه‌ر کوڕى ئێمه خیانه‌تى له کوردستان کردوه، من به‌ڵێن ده‌ده‌م به‌ده‌ستى خۆم ده‌یکوژم، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێتاوانه ئه‌وا با به‌زوترین کات ئازادى بکه‌ن.”
له مانگى ئه‌یلول و مانگه‌کانى کۆتایى 2020 به تۆمه‌تى جیاواز ژماره‌یه‌ک چالاکوان و رۆژنامه‌نوس له سنورى دهۆک ده‌ستیگرکراون، هه‌فته‌ى رابردو پێنج له‌و ده‌ستگیرکراوانه دادگایى کران و سزاى شه‌ش ساڵ زیندانیکردنیان به‌سه‌ردا سه‌پێندرا، به‌ڵام هێشتا به‌شێکى دیکه له گیراوه‌کان وه‌ک به‌نده‌وار دادگایى نه‌کراون.