هەرەشە کردن چیە،سزای هەڕەشە کردن چیە

‎دەربارەی تاوانی هەڕەشەکردن لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 111 ی ساڵی 1969. ئەم یاسایە چۆن باس لە تاوانی هەڕەشە دەکات.؟!

‎….. هەرەشە کردن چیە.؟
‎…..سزای هەڕەشە کردن چیە.؟

‎هەمیشە لە کۆمەڵگەدا مرۆڤەکان بۆ بەدەست هێنانی ئامانجێکی دیاری کراو یاخود بەدەست هێنانی ئەو شتەی کە دەیانەوێت چەندین ڕێگەی جیاواز دەگرنە بەر یەکێک لەو کردارە نایاساییانەی کە دەگیرێتە بەر بریتیە لە (هەڕەشەکردن)، کە بەداخەوە ئەم دیاردەیە لە ناو کۆمەڵگەی کوردیدا زۆر باوە و ڕەنگە زۆر جار ئەو کەسەی کە هەڕەشە لە یەکێک دەکات نەزانێت سزای یاسایی بەدواوەیە کە ئەمەش لە یاسای سزادانی عێراقیدا سزای بۆ دانراوە.
‎یاسای ژمارە ١١١ ساڵی ١٩٦٩ یاسای سزادانی عێراقی بەم جۆرە باس لە هەڕەشەکردن دەکات:
‎ماددە ٤٣٠:
‎١- بە بەند کردن (سجن) سزا دەدرێت لە ٧ ساڵ زیاتر نەبێ یان بە گرتن (حەپس)، ئەوەی هەرەشەی لە یەکێکی دیکە کرد بێت دژی خود یان مالی کەسی دیکە یان هەرەشەی دانەپالی چەند کارێکی ئابڕووبەری یان درکاندنی كارەكانی ئابڕووبەری لێ كردبێت و ئەمەش داوا یان راسپاردن یان مل نەدانی بۆ کارێڪ یان مەبەستی بێ.
‎٢- هەرەشە هەمان سزای دەبێت، گەر هەرەشە کردن لە رێی نامەیەک بێ کە ناوی نێرەرەکەی(پەیامنێەرەكەی) تیادا نەبێت یان ناردنی خرابێتە پاڵ کۆمەلێکی نهێنی کە بونی هەبێ یان بەگومان بێ.
‎ماددە ٤٣٢:
‎ئەوەی بە قسە یان بە کردار یان ئاماژە یان نوسراو یان زارەکی یان لە رێگەی کەسێکی تر، ئەگەر هاتو هەرەشە لە یەکێکڪ تر بکات بە گرتن سزا دەدرێت کە زیاتر نەبێ لە ساڵێک یان بژاردن لە ٢٢٥ هەزار زیاتر نەبێ.
‎لەم ماددەیەدا ئەوە ڕوون دەبێتەوە کە هەڕەشەکردن سزای دەبێت ئەگەر بە قسەبێت یان بە نوسراویش بێت یاخود تەنها ئاماژەیەک بێت یان لە ڕێگەی کەسێکەوە هەڕەشە بکات لە کەسی بەرامبەر.
‎لەم حالەتانەدا کەسەکە سزادەدرێت کە زیاتر نەبێت لە ساڵێڪ و پێبژاردن (غرامة)کە زیاتر نەبێت لە ٢٢٥ هەزار.