رۆژنامەنوس دەشتی ئیسماعیل کە ماوەی چەند سالە لە مالپەری رۆژنامەی هەولێر وەک رۆژنامەنووسیک کار بۆ ئەو دەزگایە دەکات وەک یەکێک لە هاورێکانی دەلێت ئەو بەو پەری دلسۆزیەوە کارەکانی خۆی دەکرد لە پێناو بەدیهێنانی ژیانێکی شایسەتر بۆ هاونیشتیمانیانی.
چەند رۆژ لەمەوە بەر لە لایەن گروپێکی نەناسراو ویستویانە تیرۆری بکەن لەسەر ئەو راپۆرت وبەدواداچونانەی کە کردوویەتی لەسەر بەشیک لەو بەرپرسانەی کە کاری نایاسای دەکەن لە دەروازەکانی هەرێمی کوردستان.
یەکێک لە هاوپیشە نزیکەکانی ئەو رۆژنامەنوسە رایگەیاند و وتی: کاک دەشتی هەمیشە بۆ راپۆرتەکانی پشتی بە چەند داتاو ئامارێکی ورد دەبەست زۆر جار بۆ راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی سەردانی مەیدانی بۆ ئەو شوێنانە کردووە تا دلنیا بۆتەوە لە راستی ودروستی بابەتەکان، بەلام بە داخەوە لە جیاتی ئەو کەسانە خەلات بکرێن کە چی دەیانەوێن بە بەفیشەک ولامیان بدەنەوە.
ئەو هاوپیشەی ئەوەشی وت: وتی لە کاتی ئێستادا ژمارەی تەلەفۆنەکەی داخراوە لە ترسی تیرۆرکردنی رایکردووە بەلام زانیاریم نیە رۆشتووە بۆ کوی، چونکە ئەمە جاری یەکەم نیە کاک دەشتی هەرەشەی مەرگی لێ دەکرێت بەلکو ئەمە دووەمین جاریەتی جارێک رفاندیان هەر وەک خۆشتان ئاگادارن بەلام دواتر ئازادیان کردبوو بەو مەرجەی کە کوردستان جێ بهێلێت.
شایانی باسکردنە لە عێراق سالانە نزیکەی ٤٠رۆژنامەنوس تیرۆردەکرێن لەلایەن بەرپرسان وخەلکی عەشایری و بەبێ ئەوەی بکەرانی تاوانەکە ئاشکرا بکرێن وبیاندەن بەدادگا