پەیوەندی سۆزداری و سێکسی بەپێی یاسا..
ئەنجامدانی سێکس لەنێوان نێر و مێ دا لە یاسای سزادانی عێراقی یاسا و یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان، بە پەیوەندی خوشەویستی و عیشق ئیعتبار دەکرێت و تاوان نیە و یاسا سزای لەسەر دانەناوە ئەگەر هاتوو شەش مەرج تێدا بێت:
یەکەم : دەبێت بە رەزامەندی هەردوکیان بێت.
دووەم : دەبێت هاوسەریان نەبێت.
سێیەم : دەبیت ( 18 ) ساڵیان تەواوکردبێت.
چوارەم : دەبێت بەشێوەیەکی شاراوە بێت، لە شوێنی گشتی و بەبەرچاوی خەڵک نەبێت.
پێنجەم : دەبێت لە کاتی ئەنجامدانی کردەوەکە هیچیان بەلێنی هاوسەرگیری بەوەی تر نەدابێت.
شەشەم : بەبێ بەرامبەر کارەکە ئەنجام درا بێت، ژنەکە بە پارە و لەگەڵ هەموو کەس نەیکات..
بە هاتنەدی تەوای ئەم مەرجانە کردەوە تاوان نیە و سزای لەسەری نیە، بەڵام لە کاتی نەمانی هەریەکێك لەم مەرجانە کردەوە تاوانێك دروست دەکات.. تاوانەکانی سێکس کردنیش بەپێی یاساکانی عێراقی ئەمانەن..
1- ئەگەر مەرجی یەکەم نەهاتەدی، واتە بەبێ رەزامەندی کردەوەکە ئەنجام درا ئەوا بە تاوانی دەستدرێژی (اغتصاب) هەژماردەکرێت دەچێتە ژێر چوارچێوەی مادە (393) لە قانونی عقوباتی عێراقی و سزاکەی توندە و تۆمەتبار سزادەدرێت بە سجن کردن بۆ هەمیشە یان سجنی کاتی تا پازدە ساڵ..
2- ئەگەر مەرجی دووەم نەهاتەدی، واتە یەکێکیان هاوسەری هەبێت ئەو کات بە (زینا زوجی) ناپاکی هاوسەرگیری هەژماردەکرێت بەپێی مادە (377) لە قانون عقوباتی عێراقی، بەلام ئەوکات تەنها هاوسەرە خیانەتلێکراوەکە دەتوانێت داوا لەسەر هاوسەرە خیانەتکارەکەی بەرزبکاتەوە سزاکەشی تەنها حبس کردنە کەمتر لە پێنج ساڵ.
3- ئەگەر مەرجی سێیەم نەهاتەدی واتە تاوانلێکراو خوار (18) ساڵی بوو ئەو کات دەبێتە تاوانی دەستدرێژی سێکسی سەر نەوجەوانان هەژماردەکرێت بەپێی مادە ( 394 ) لە قانون عقوباتی عێراقی، لێرەدا بە ڕەزامەندی خۆشی بێت، ڕەزامەندیەکە ئیعتیباری بۆ ناکرێت چونکە اهلیەی تەواو نیە و سزای توندی لەسەرە..
4- ئەگەر مەرجی چوارەم نەهاتەدی واتە تاوانەکە بە شێوەیەکی ئاشکرا و لە شوێنە گشتیەکان ئەنجام درا ئەو کات بە تاوانی ئابروبەر هەژماردەکرێت بەپێی مادە (401) لە یاسای سزادانی عێراقی، ئەمەش سزایەکەی حەبسێکی کەمە کە لە شەش مانگ تێناپەڕێت یان تەنها غەرامەیە.
5- ئەگەر مەرجی پێنجەم نەهاتەدی واتە یەکێکیان بەڵێنی هاوسەرگیری بەوەی تردا کەچی دوای کردەوە سێکسیەکە رەتی کردەوە هاوسەرگیری لەگەل دا بکات، ئەوکات دەبێتە سکێسکردن لەگەل مێیینەدا بە بیانوی هاوسەرگیری کردن بەپێی مادە(۳۹٥) لە قانون عقوباتی عێراقی و سزاکەی تەنها حبس کردنە..
هەموو ئەمانە لە یاسای سزادانی عێراقی ژمارە 11 سالی 1969
6- ئەگەر هاتوو تاوانەکە ئەنجام درا بەرامبەر وەرگرتنی برە پارەیەک لە لایەن ژنەوە یان ژنەکە لەگەل هەموو پیاوێك بەبێ جیاوازی ئەو کارە بکات بە پارە، ئەو کات بە تاوانی لەشفروشی هەژماردەکرێت (م4) یاسای نە هێشتنی لەشفڕۆشی ژمارە 8 سالی 1988 سزاکەی حەبس کردنێکی کەمە..
تێبینی: ئەمە حالەتەکانی تاوانەکانی سێکسکردنە بەپێی قانون، نەک بەپێی شەریعەت..