سامان سلیم ایسماعیل
-جەنگی دۆلار (كورتە شیكاریەك) …..
لەپێش شۆڕشی ئیسلامی ئێران ٧ تمەن بەرامبەر دۆلارێك بوو ئێستا ١١٠٠٠ تمەن بەرامبەر دۆلارێكە، لە مێژووی نزیكیشدا و لە پێش بەهاری عەرەبی ٤١ لیرەی سوری بەرامبەر دۆلارێك بوو ئێستا ٦٥٥ لیرەی سوری بەرامبەر دۆلارێكە
لە میسر پێش بەهاری عەرەبی یەك ٥ جونەی بەرامبەر دۆلارێك بوو ئێستا ١٦جونەی بەرامبەر دۆلارێكە، توركیا پێش هەوڵی كودەتای گولەنیەكان یەك دۆلار بەرامبەر ٣ لیرە بوو ئێستا نزیك بوەتەوە لە ٦ لیرە، دیناری عێراقی پێش داگیركردنی عێراق بەراورد ناكرێ چونكە ساڵی ١٩٧٩ یەك دینار نزیكەی دوو دۆلار نیو بوو ئیستا ١١٦٥دینار یەك دۆلارە.
ڕۆبڵی ڕوسیش پێش كیشەی ئۆكرانیا هەر دۆلارێك ٢٤ ڕۆبڵ بوو بەڵام دوای كێشەی ئۆكرانیا هەر دۆلارێك نرخەكەی گەشتە نزیكەی ٧١ ڕۆبڵ زۆری نەمابوو ڕوسیا مایە پوچ بێت، لە ئێستاشدا شەڕی چین و بەریتانیا و یەكێتی ئەوروپا بۆ ئەوەیە خۆیان بپاڕێزن لە شەڕی دراوی دۆلار و زیانەكانی .
-پێت وایە شكاندنی دراوی وڵاتان لەبەرامبەر دۆلار دا تەنها ڕێكەوتە؟
رێکخراوی ئاشتی بۆ مافەکانی مرۆڤ