زانیار محه‌ممه‌د لەمباریەوە راگه‌یاند “به‌هۆی سكاڵایه‌كی توانا ئه‌مینه‌وه بانگکراینه به‌رده‌م ئه‌فسه‌ر و دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و پاش ئه‌وه‌ی گوته‌مان لێ وه‌رگیرا، دادوه‌ر بڕیاری ئازادكردنی به‌كه‌فاله‌تی بۆ ده‌ركردین”.
ئه‌و نووسه‌ره گوتیشی “سكاڵاكه به‌هۆی دوو گوتاره ره‌خنه‌ییه‌وه‌یه، كه من و ئارام سدیق له‌باره‌ی ئه‌ده‌بیات و كار و كۆڕه‌كانی توانا ئه‌مینه‌وه نووسیومانه، به‌ڵام به‌مادده‌ی 2ی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندی شكاتمان لێكراوه، له كاتێكدا ئێمه گوتارمان نووسیوه و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسین و داوامان كردووه، به یاسای 9ی كاری رۆژنامه‌نووسی دادگاییمان بكه‌ن”.
له‌به‌رانبه‌ردا توانا ئه‌مین، نووسەری کورد له روونكردنه‌وه‌یه‌دا رایگه‌یاندووه “بۆ هه‌موو لایه‌ك روون بێت، ئه‌وه‌ی سكاڵای له‌سه‌ر تۆماركراوه، یه‌ك حه‌مكه جوێن و سوكایه‌تی و تۆمه‌تی به به‌لاغه‌تێكی نزم، به ڕتۆرێكی نه‌وی ئاراسته‌ی خاوه‌نی ئه‌م نووسینه كردووه”.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه ئارام سدیق راگه‌یاند “ئێمه ره‌خنه‌مان له كاره‌كانی ئه‌و نووسه‌ره گرتووه و هیچ كێشه‌یه‌كی كه‌سایه‌تی و تایبه‌تیمان له‌گه‌ڵیدا نییه و ده‌بێت نووسه‌ر به نووسین و گوتار وه‌ڵامی ره‌خنه بداته‌وه، نه‌ك په‌نا بۆ دادگا ببات”.