لەرێمی کوردستان؛ لەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 700 کەس لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون

ڕێكخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مرۆڤ

لەرێمی کوردستان؛ لەمساڵدا زیاتر لە هەزار و 700 کەس لەسەر مادەی هۆشبەر دەستگیرکراون

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەزار و 712 کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادە هۆشبەرە دەستگیرکراون و 203 کیلۆگرام مادەی هۆشبەریش دەستی بەسەردا گیراوە.

بە گوێرەی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 530 کەس لەسەر مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەر لە دادگاکان سزادراون

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ساڵی 2019ی چالاکییەکانی بڵاوکردوەتەوە، بە گوێرەی ئامارەکە لەو ماوەیەدا 530 کەس لەسەر مامەڵەکردن بە مادەی هۆشبەر لە دادگاکان سزادراون و دۆسیەی 182 کەسی دیکەش لە ژێر لێکۆڵینەوە دایە.

لەو ماوەیەدا دەستگیراوە بەسەر 203  کیلۆگرام مادەی هۆشبەر

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا دەستگیراوە بەسەر 203  کیلۆگرام مادەی هۆشبەر کە 115 کیلۆگرامی هیرۆین بوە و 55 کیلۆگرامیش مادەی کریستاڵ بوە و لەگەڵ چەند جۆرێکی دیکە جیاوازی مادەی هۆشبەر دەستیانبەسەرداگیراوە.

نۆ هەزار شیت حەبی هۆشبەر دەستیبەسەردا گیراوە

ئەوەش هاتوە، لەو ماوەیەدا دەستگیراوە بەسەر زیاتر لە نۆ هەزار “شیت حەبی هۆشبەر”  و 15 هەزار دۆلار و زیاتر لە 2.5 ملیۆن دیناری ساختە.

 لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا، ژمارەی دەستگیرکراوان نزیکەی 25 بەرامبەر زیادیکرودە

پێشوتریش شارەزایانی مادە هۆشبەرەکان ئاماژەیان بەوەکردوە، لە ماوەی 12 ساڵی رابردوودا، ژمارەی دەستگیرکراوان نزیکەی 25 بەرامبەر  و بڕی مادەی هۆشبەری دەست بەسەرداگیراویش 135 بەرامبەر زیادی کردووە.