سۆران عومەر: لە ماوەى چوار مانگدا کارم لەسەر ٢٣٠ دۆسیەی گەندەڵی کردوە

بەروار: 5 ساڵ لەمەو پێش

سۆران عومەر هۆکاری لێسەندنەوەی پارێزبەندی و سکاڵاکانی حکومەتى ئاشکراکرد، کە لەماوەى چوار مانگدا کاری لەسەر ٢٣٠ دۆسیەی گەندەڵی کردووە، بۆیە بەم جۆرە دەیانەوێت بیبەنە بەردەم دادگا.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانى کوردستان لەگرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئاشکرایکرد، لەماوەى ١\٩\٢٠١٩ تاکو ١\١\٢٠٢٠ کاری لەسەر ٢٣٠ دۆسیەی گەندەڵی کردووە و لەڕێگەی پرسیار و یاداشتەوە ئاڕاستەى حکومەت کراوە.

ئاماژەى بەئەوەشدا، حکومەتى هەرێم ئەم شەڕەی دەیکات لەبەرامبەر ئەم دۆسیانەیە و تەحەمول ناکات لەماوەى چوار مانگدا ئەو هەموو دۆسیەیە کاری لەسەر بکرێت، کە هەندێکیان دۆسیەی زۆر هەستیاری گەندەڵین.

لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا بەئامادەبوونی فراکسیۆنی پارتى دیموکراتی کوردستان و پێکهاتەکان لەپەرلەمانى کوردستان پارێزبەندی لەپەرلەمانتار سۆران عومەر وەرگیرایەوە.

 

چاوەروان بە...