تیمی كوردستانی عێراقی CPT خۆشحاڵی خۆی بەئازادبونی بێریڤان ئەیوب، یەكێك لەچالاكوانە زیندانیكراوانی بادینان ڕادهگهیهنێتو داواش لهحكومەتی ھەرێمی كوردستان دەكات داوای لێبوردن لەزیندانیانی بادینان بكات.
دوای نزیكەی ٢٠ مانگ زیندانیكردن، ئهمڕۆ سێشهممه بێریڤان ئەیوب چالاكوانی بادینان ئازادكرا.
لهبهرامبهر ئازادكردنی ئهو چالاكوانه، تیمی كوردستانی عێراقی CPT ڕایگهیاند، خۆشحاڵن بەڕاگەیاندنی ئازادبونی بێریڤان ئەیوب، یەكێك لەچالاكوانە زیندانیكراوانی بادینان، كە بۆماوەی نزیكەی ٢٠ مانگ زیندانیكرابو.
ئاماژهی بۆ ئهوهش كردووه كه بێریڤان لەدوای ١٨ مانگ لەدەستگیركردنی پڕۆسەی دادگاییكردنی بۆ بەڕێوەچو. تیمی كوردستانی عێراقی CPT داوا دەكات كە حكومەتی ھەرێمی كوردستان داوای لێبوردن لەزیندانیانی بادینان بكاتو سەرباری قەرەبوكردنەوەیان، تەواوی ئەو زیندانیانەش ئازادبكرێن كە تاوەكو ئێستا لەزینداندا ھێڵدراونەتەوە.