کۆڵبەرێک بە ناوی شوانە ئەحمەدپور لەکاتی کۆڵبەریدا لە سنوری بانە بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژراو و دو کۆڵبەری دیکەش برینداربون.
بهگوێرهی راپۆرتێكی رێکخراوی مافی مرۆڤ ، کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئهمڕۆ یەکشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوری “بلەکێ” سەر بە شاری بانە تەقەیان لە ژمارەیەک کۆڵبەر کردوە و کۆڵبەرێک کوژراوە و دو کۆڵبەر دیکەش بریندارکراون.
بهگوێرهی زانیاریهكان، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران، کۆڵبەرێک بە ناوی شوانە ئەحمەدپور تەمەن 34 ساڵ گیانی لە دەستداوە و دو کۆڵبەری دیکەش برینداربون کە بەدواداچون بۆ ناسنامەکەیان دەکرێت.
شوانە ئەحمەدپور خێزاندارە و باوکی منداڵێک بوە، تەرمی ناوبراو بۆ شاری سلێمانی لە هەرێمی کوردستان گواستراوەتەوە.