
ئیلهام نادری مونفه‌رێد هاووڵاتیی كورد و خه‌ڵكی شاری نۆدشه‌ی سه‌ربه پارێزگای كرماشان و دانیشتووی مه‌ریوان، له‌لایه‌ن ده‌زگای دادوه‌ریی كۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سزای دوو ساڵ زیندانیکردنی به‌سه‌ردا سه‌پێنرا.
ته‌مه‌نی ئه‌و كچه 32 ساڵه و به‌گوێره‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی، تۆمه‌تی بانگه‌شه‌كردن بۆ ئیسرائیلی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و كچه رای گه‌یاندووه، ماوه‌ی 21 مانگ و نیو له‌و سزایه هه‌ڵپه‌سێردراوه و دوو مانگ و نیوی سزاكه‌ی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
باس له‌وه ده‌كرێ ئه‌و هاووڵاتییه له كاتی شه‌ڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل، به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی ستۆرییه‌ك، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتڵاعاتی مه‌ریوان بانگ و هه‌ڕه‌شه‌ی لێ كرابوو كه دواتر به دانانی بارمته ئازاد كرابوو.
ئه‌مه یه‌كه‌م كه‌س نییه كه به‌هۆی بانگه‌شه‌كردن بۆ ئیسرائیل ده‌گیرێت، به‌ڵكو له ئێران له ماوه‌ی دوو مانگی رابردوودا به هه‌زاران كه‌س گیراون كه تۆمه‌تی زۆریان قورس و سیخوڕیكردن بۆ ئیسرائیل بووه، گرتووخانه‌كانی ئێران خه‌ریكه پڕ ده‌بن له‌و كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تی هاوشێوه ده‌گیرێن و دواتر حوكم ده‌درێن كه حوكمی ژماره‌یه‌كیان له سێداره‌دان بووه.