پلووراڵیزم (فەلسەفەی سیاسی)
فرەیی وەکو فەلسەفەی سیاسی (بە ئینگلیزی: (Pluralism (political philosophy) بریتییە لە دانپێدانان و پەسەندکردنی ھەمەجۆری لەناو پارتێکی سیاسی دا، کە رێگەخۆشکەری پێکەوەژیانە تێکەڵ بە بەرژەوەندیی جیاواز و باوەڕ و شێوازی ژیان.لە کاتێک دا ھەموو فرەییە سیاسیەکان پشتگیری فرە دیموکراسیەت نیین بەڵام ئەمە باوترین شێوازە کە زۆرجار دیموکراسی وێنەدەکات وەک دادپەروەرترین و کاریگەرترین رێگا بۆ ناوەندیکردن لە نێوان دوو بەھای جیاوزدا.
ھەروەک ئایزێیا بەرلین دەڵێت، ” با ئەوەندە بوێر بین لە دان پێدانان لە بێ ئاگایی، گومان و نادڵنیایەکانمان. ھیچ نەبێت دەتوانین ھەوڵ بدەین تێبگەین کە ئەوانی دی دواکاری چین، بۆ ئەوەی بۆ خۆمانی شیاو بکەین مرۆڤەکان بناسین بەو شێوەیەی کە ھەن، لەڕێی گوێ گرتن ڵێیانەوە بە وریای و سۆزەوە. ھەوڵی تێگەیشتنی ژیان و پێویستیەکانیان بدەین….”بەم جۆرە فرەیی ھەوڵی ھاندانی ئەندامانی کۆمەڵگا دەدات کە جیاوازیەکانیان ڕێک بخەنەوە بە دوورکەوتنەوە لە توندوتیژی (وابەستەبوون بە یەک بەھاوە یان ڕەتکردنەوەی ناساندنی ئەوانی دی بە ڕەوا) وە بەپیرەچوونی گفتوگۆی نیەت چاک. فرەییەکان بە ھەمان شێوە بە دوای دروستکردن و چاکسازی دەزگا کۆمەڵایەتییەکانەوەن بۆ ڕەنگدانەوە و ھاوسەنگی بنەما پێشبرکێکەرەکان. یەکێک لە بەناوبانگترین مشتومڕەکان لەسەر دەزگا فرەچەشنەکان لەلایەن جەیمس مادیسۆنەوە نووسراوە لە The Federalist لاپەڕە ١٠. مادیسۆن ترسی لە دەستەیی (حیزب) ھەیە کە ئەگەری ڕی خۆشکردنی ھەیە بۆ شەڕی ناوخۆ لە کۆماری نوێی ئەمریکادا و ئەم نووسینە تەرخان دەکات بۆ تاوتوێ کردنی چۆنیەتیی خۆپارستن لە ڕوودانی ئەم دیاردەیە بە باشترین شێوە. ئەو وای دادەنێت کە باشترین رێگا بۆ دوورکەوتنەوە لە دەستەیی (بەش بەش بوون) ئەوەیە کە ئاسانکاری بکرێت لایەنە پێشبڕکێکەرەکان (کە ھەریەکێکیان خاوەنی بنەمای جیاواز بێت) ڕێگر بن لە ھەر لایەنێک بەتەنیا زاڵ بێت بەسەر سیستەمەی سیاسی دا. ئەمەش تا ڕادەیەک بەندە لەسەر زنجیرەیەک ناجێگیری کە کاریگەری کۆمەڵەکان دەگۆڕێت بۆ ڕێگری کردن لە زاڵێتی بەسەر دامەزراوەکان دا و دڵنیا بوونەوە لە بەردەوامی ھەبوونی پێشبڕکێ.وەک ئێدمۆند بێرک، ئەم تێڕوانینە بەندە بە ھاوسەنگی و رێکخستنەوەوە و گۆڕینی ھەبوونی ھەر تاکە بنەمایەک بۆ فرەیی و بەرژەوەندی ھاوئاھەنگ.
بەھەمان شێوە فرەیی پەی بەوە دەبات کە چەند بارودۆخێکی دیاریکراو لەوانەیە دانوستانی چاک مەحاڵ بکەن، لەبەرئەوە تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە پێکھاتە دامەزراوەکان دەکرێت ببنە ھۆکاری گۆڕین یان بەرپەچدانەوەی ڕوودانی بارودۆخێکی لەو شێوەیە. فرەیی پاڵپشتیی جۆرە ھێڵکاریی دامەزراوەکان دەکات کە بتوانێت شێوەی کرداری ریالیزمی بپارێزێت لێرەدا، وە خۆگونجاندنێکی سەرەتایی کە شیاو بێت لەگەڵ ئەو بنیادە دامەزراوانەی کە ھەن لە کاتی پێویستی دا.