تاوانی ماره‌بڕین له ده‌ره‌وه‌ی دادگـا و ئه‌حكامه‌كانى

به گوێره‌ى یاسای باری كەسيه‌تى عێراقی ژمارە (188)ی ساڵی (1959) ى هه‌موار كرا به یاسای باری كەسی ژمارە(15)ی ساڵی (2008)ی به‌ركار له هه‌رێمى كوردستان. لە ماددەی (10) بڕگەی (5) دا هاتووه:
هەر كەسێك گرێبەندی هاوسەرگیری لە دەرەوەی دادگا ئه‌نجام بدات ، بە غەرامەیەك سزا دەدرێت لە (1) یەك ملیۆن دینار كەمتر نەبێ و لە (3)سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێ. سزاكەی ده‌بێته به‌ندكردن بۆ ماوەیەك لە (3) سێ ساڵ كەمتر نەبێت و لە (5) ساڵیش زیاتر نەبێت ئەگەر هاوسەرگیریەكی دیكەی لە ژیانی هاوسەریدا لە دەرەوەی دادگا گرێدا “.
بەگوێره‌ى ئەماددەیە ، ماڕەبڕین لە دەرەوەی دادگا تاوانە، جا چ له‌لايه‌ن مه‌لا يان ياخود قه‌شه ياخود هه‌ر كه‌سايه‌تييه‌كى ئاينى ئه‌نجامداربێت، ئەگەر كەسەكە ژنی دووەم يان زياترى لە دەرەوەی دادگا مارەبڕى ، ئه‌وا سزاكەی قورس‌تر دەبێت و دەبێتە بەندكردن، دواى دواكردنى سه‌لماندن و تۆماركردنى گرێبه‌ندى هاوسه‌رگيرى له‌لايه‌ن لايه‌نه‌كانى گرێبه‌نه‌ده‌كه له تۆماره‌كانى دادگا، ئه‌وا پياوه‌كه ئيحاله‌ى ته‌حقيق ده‌كرێ و په‌ڕاوى لێكۆلينه‌وه‌ى سزايى له دادگاى كه‌تن بۆ ده‌كرێته‌وه.
1 – به گوێره‌ى حوكمێكى مه‌حكمه‌ى جناياتى هه‌ولێر به سيفه‌تى ته‌مييزى به ژماره 220 له به‌روارى 25 / 4 / 2010، ته‌نها پياوه‌كه به تاوانبار داده‌نرێت و سزا ده‌درێت.
2 – به گوێره‌ى رێنمايه‌كى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافي هه‌رێم ، هه‌ر ماموستايه‌كى ئاينى ماره‌برين پێش دادگا ئه‌نجام بدات ، ئه‌وا سزاى ئينزباتى به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت ، چونكه زه‌واج له دادگا مونشه و ئاسارى قانونى ده‌بێت به‌لام ئه‌نجامدانى گرێبه‌ندى هاوسه‌رگيرى لاى پياوانى ئاينى له‌رووى ياساييه‌وه ته‌نها كاشفه و بۆ ئاگاداربوونى كه‌سانى لايه‌نه‌كانى گريبه‌نده‌كه‌يه.
3 – تاوانه‌كه له تاوانه‌كانى مافي گشتييه و له جۆرى تاوانى كه‌تنه و له مه‌حكمه‌ى كه‌تن دۆسيه‌كه حه‌سم ده‌كرێت.
4 – زۆربه‌ى دۆسييه‌كانى تاوانى زه‌واج خارجى دۆسيه‌ى كورتاخايه‌نن و به دادبينى كورت خايه‌ن و به‌شاهيدى منفردى ژنه‌كه و اعترافي كه‌سه‌كه (زه‌وج) دۆسيه‌كه حه‌سم ده‌بێت چونكه به گويره‌ى مادده‌ى 213 ى قانون اصول محاكماتى سزايى حاكم ده‌توانيت به‌م دوو به‌لگه‌يه حوكمى ئيدانه يان به‌رائه ده‌ربكات.
5- زۆربه‌ى ئه‌م دۆسيانه بريارى ته‌وقيفيان بۆ ده‌رناكرێت چونكه هيچ خه‌ته‌رێك له‌سه‌ر ژيانى تۆمه‌تبار نييه و به‌ماوه‌يه‌كى كه‌م دۆسيه‌كه حه‌سم ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ته‌وقيفيش بيگريته‌وه ، له‌م حاله‌ته‌دا ته‌وقيف ده‌بێته حوكمێكى بێ حيكمه‌ت.