دیموكراسیەت بەرلەوەی سیستەم بێت كولتورە

سامان سلیم ایسماعیل

دیموكراسیەك بەرلەوەی سیستەم بێت كولتورە و بەبێ ڕۆشنبیری و كلتوری دیموكراسی، ئەوە خودی دیموكراسیەت فەوزا و بەرەڵای دەخوڵقێنێت و ڕەنگە سەر بكێشێت بۆ دكتاتۆریەت و شۆڤێنیزم و فاشیزم.

واتە دەبێت خێزانێكی دیموكراسی و تاكێكی دیموكراسی پەروەر و كۆمەڵگایەكی دیموكراسیت هەبێت كە ئەمانە دروستكەری سیستەمە دیموكراسیەكەن و لەچوارچێوەیەكی یاسایدا ماف و ئەركەكان ڕێكدەخەن

لە تیرۆرەكانی زانستی كۆمەڵناسی سیاسیدا هەمیشە كلتور و پەروەردە سەرچاوەی دەوستكردنی سیستەم و دەسەڵاتە واتە سیستەمێكی سیاسی و ئابوری خراپ بەرهەمی كۆمەڵگایەكی خراپە كە دواتر ئەم سیستەمە سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتیە خراپە كۆمەڵگا خراپەكە خراپتر دەكات.