رێكخراوی ئاشتی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بەردەوامە لە هەوڵی چارەسەرکردنی کەیسی هاوڵاتی (رزگار عبدل كريم محمود)

ڕێكخراوی ئاشتی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ

چەند ساڵێک لەمەو بەر (على محمود) ناسراوه به (على خا نه قينى)لە بەرواری (٢٠١٥/٠٨/٢٠) هانای بۆ ڕێکخراوەکەمان هێنا بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک بۆ ئەو کێشەیە کە بەهۆی برایەکەوە تووشی بوون بۆتە هۆی گرفتێکی گەورە بۆ خێزانی کوچ کردوو (عبدول كريم محمود) وە کوڕەکەی بە تایبەت کە ناوی (ڕزگارعبدل كريم محمود)له دايك بوى ٠٦/٠٥/١٩٩٢ لەگەڵ هەوڵ و ماندبوونێکی زوری ڕێکخراوەکەمان تا ئەم ساتەش(٠٦/٠٢/٢٠١٩) لەهەوڵی چارەسەری ئەم گرفتەداین بەڵام بوە بە کۆسپێکی گەورە لەبەردەم خانەودەی ( عبدل كريم) دوایی لەلایەن خەڵکەوە فشارێکی زۆریان بۆهاتوو سوکایەتی و هەڕەشەیان لێ کرا (على محمود)لەهەوڵی ئەوە دابوون کە بەهەرجۆرێک بێت براژن و برازاکەی لەم گێرە و کێشە ڕزگاریان بکات لەهەوڵی بەجێهێشتنی کوردستان بوون ، دوای ئەوەی کە داعش هێرشی کردە سەر شارەکەی ( جه له ولا) ماڵی( على) لەگەڵ رابيعه حسن كه دايكى رزگار پەنایان هێنا بۆ کەلار تاکو لەدەستی داعش رزگاریان ببێت بەڵام بەهاتنیان بۆ کەلار گرفتەکەیان ئاڵۆز تر بوو بەهەمان شێوە کوردەکانیش ڕق و کینەیەکی زۆریان بەرامبەر ئەو بنەماڵەیە لەدڵ دابوو لەدەرفەتێکی گونجاو دەگەران بۆ تۆڵەی ئەو کوردانەی کە بەدەستی ڕژێمی بەعس شه هید بوون وە (عبدل) کە برای (على) و باوکی (ڕزگار) ڕۆڵێکی کاریگەری هەبوو لەو کارەساتە دڵتەزینەی بەسەر کورد داهات کە بووە هۆی ئەنفال کردنی ملیۆنەها ڕۆڵەی کورد ، (عبدل)ئه ندامى رژيمى به عس بوه کاری بۆ ڕژێمی بەعس کردووە وە جاسوسی بەسەر کورد و حیزبە کوردیەکانەوە کردووە وە لەئەنفال کردنی کوردەکانیش دەستێکی باڵای هەبووە هەر بۆیەشه‌ خەلکی کوردستان دەیان ئەوێت ئەو ئاگرەی کە لەدڵیان دایە بە تۆڵەسەندنەوە لەخانەوادەی (عبدل) و رزگار بەتایبەت دابمرکێنەوە، بەڵام خۆش بەختانە رزگار کە کوری (عبدل)ە لەکوردستان دەرچووە بەڵام چارەنوسی نادیارە ، بەهۆی نەبوونی چارەنوسی رزگار دایکە نەخۆشەکەی ڕۆژ به‌ دوای ڕۆژ باری تەندروستی ناجێگر تر دەبێت دۆخی تەندروستی بەرەو خراپی دەڕوات، لەگەڵ ئەم هەموو بارگرانیەی کە بەسەر شانی (على) ەوەیە سوکایەتیەکی زۆر بە (على محمود) دەکرێ وسه ره راى ئه وه وه ك هاوكار يارمه تى ئه يات ڕۆژ دوای ڕۆژ گرفتی زیاتر بۆ دروست دەکرێ لەلایەن خەڵکەوە بەتایبەت لەلایەن حیزبە کوردیەکانەوە، هەم لەسەر کار و هەم لە ماڵەوەش توشی گرفت دەبێت و ڕووبەری و سوکایەتی دەبێتەوە، ئێمە وەک ڕێکخراوی ئاشتی بۆ مافەكانی مڕۆڤ هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ بەدەست هێنانی ئارامیەک بۆ ئەو خانەوادەیە کە باجی کارەکانی (عبدل كريم) کە برای (على محمود) و باوکی (ڕزگار) و هاوسەری ( رابعه حسن) دەدەن ، وەک برای عبدل( على محمود) ئاماژە و جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ژیانی برازاکەی سەلامەت و پارێزراو بێت دڵنیا ببنەوە لەسەلامەتی ڕزگار بەو هۆیەوە دڵی دایکیشی ئارام ده‌بێته‌وه‌، بەڵام گرفتی سەرەکی ڕزگارە کە هیچ چارەنوسێکی نیە و دوورە دەستی دایکیەتی دوور نازی دایکیەتی ئەم دۆخە هەر چەنده دایکی توشی گرفتێکی گەورەتر دەکات لەگەڵ ئەوەشدا ڕزگار خۆی توشی چەندین گرفتی گەورە هاتووە دووچاری گرفتی دەروونیش بووە کە دایکی بەم حاڵەی ڕزگاری نەزانیوە.

دوای ئەوەی چەندین جار ڕاپۆرتمان بەرز کردۆتەوە بۆ لایەنی دەسەڵات دار لایەنە حکومیەکان لە هەوڵی چارەسەر کردنی کەیسی هاوڵاتی( ڕزگار عبدل كريم)وە دایکی(رابعه حسن)کەلە ئێستادا باری تەندروستی لە حاڵێکی خراپدایە و ناجێگیرە بەهۆی ئەو ئازارەی چەندین ساڵە کە بەهۆی عبدول کە دەکاتە هاوسەری (رابعه حسن) وە باوکی (ڕزگار ) و برای ( على محمود) داین، وەک رێكخراوی ئاشتی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بەردەوامە لە چارەسەر کردنی ئەم کەیسە.

ئێمە وەک ڕێكخراوی ئاشتی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ داواكارین له‌حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كار بكه‌ن بۆ پاراستنی هاوڵاتی  (رزگار عبدل كریم محمود) چونكه‌ ژیانی له‌ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌دایه‌ هەرەشەی کوشتنی لێ کراوە وە بردەوامیش لەڕێژ هەرەشە دایە ، پێشێل كاری و كوشتن و توندو تیژی بۆته‌ ئافاتێكی گه‌وره‌ له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان…

تاگەکان :