لە هەرێمی کوردستان 92.5%ی تووشبووانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

لە هەرێمی کوردستان 92.5%ی تووشبووانی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە

لە هەرێمی کوردستان لە کۆی 337 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا 25 تووشبوو لە نەخۆشخانەکانی هەولێر، سلێمانی و هەڵەبجەدا ماون.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کودستان، لە 1-3-2020ـەوە تاوەکو 19-4-2020 بەگشتی 337 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە تەنیا چوار کەسیان گیانیان لە دەستداوە و 312 تووشبوویش چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە نێو خانەوادەکانیان، بەو پێیەش تەنیا 25 تووشبوو لە نەخۆشخانەکاندا لەژێر چاودێریدا ماونەتەوە.
لە ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستیدا دەردەکەوێت کە 92.58%ی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کودستاندا چاکبوونەتەوە، لە 1% گیانیان لەدەستداوە و تەنیا لە 6.42%ی تووشبووان لە نەخۆشخانەکاندا ماون. هەروەها لە 52%ی تووشبووانی کۆرۆنا لە رەگەزی مێ و لە 49%یش لە رەگەزی نێرن.
هەر بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، بۆ هەفتەیەک دەچێت، هیچ حاڵەتێکی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.
لەو 25 تووشبووەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستاندا ماون، 18 تووشبوویان لە هەولێر، یەک تووشبوو لە سلێمانی و شەش تووشبووشیان لە هەڵەبجەن؛ لە 19ی نیسانیش سەرجەم 15 تووشبووەکەی پارێزگای دهۆک چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە نێو خانەوادەکانیان.
ئاماری تووشبووان و مردووان و چارەسەرکراوان لە هەرێمی کوردستان
تووشبوو: 337 کەس
چارەسەرکراو: 308 کەس
گیانلەدەستدان: 4 کەس
تووشبووانی کۆرۆنا بەپێی پارێزگاکان:
هەولێر
تووشبوو: 169 کەس
چارەسەرکراو: 151 کەس
گیانلەدەستدان: 0
ئەوانەی لە نەخۆشخانەن: 18 کەس
سلێمانی
تووشبوو: 131 کەس
چاکبووەوە: 126 کەس
گیانلەدەستدان: 4 کەس
ئەوانەی لە نەخۆشخانەن: 1 کەس
دهۆک
تووشبوو: 15 کەس
چارەسەرکراو: 15 کەس
هەڵەبجە
تووشبوو: 22 کەس
چارەسەرکراو: 16 کەس
گیانلەدەستدان: 0
ئەوانەی لە نەخۆشخانەن: 6 کەس