ئاسایش بکوژێکی دەستگیرکرد کە ژنێکی خنکاندوە و تەرمەکەی لە کارەبا داوە

ئاسایشی سلێمانی ڕایگەیاند، دوای گەڕان و لێکۆڵینەوە توانیویانە بکوژی ژنەکەی ناوچەی فەیاڵی سەر بە شاری سلێمانی دەستگیربکەن کە دوو رۆژ پێش ئێستا کوژرا.

 ئاسایش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشكرایکردوە، ئەو تۆمەتبارە لە دایکبووی ساڵی 1992 و لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی ژنەکەی خنکاندوە.

ئاماژەی بەوەشکردوە، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیەدا ناوە و وتەیەتی ژنەکەم لەماڵەکەی خۆیاندا خنکاند  و بۆ ئەوەی دڵنیا بم لە مردنی ژنەکە، تەرمەکەم لە کارەبا داوە.

ئاسایشی سلێمانی ڕاشیگەیاندوە، تۆمەتبارەکە بەپێی مادەی 406 لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردوامە.