
ئەو دوو جوتیارەی گوندێکی خانەقین کە شەوی رابردوو لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەرمەکانیان دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە خانەقین راگەیاند، شەوی رابردوو لە گوندی مێخاسی سنوری خانەقین دوو جوتیاری کورد کە سەرقاڵی دروێنەی گەنم و جۆ بوون لەلایەن چەند چەکدارێکەوە ڕفێندراون و چەند کاتژمێرێک دواتریش لە بەرەبەیانی ئەمڕۆدا تەرمەکانیان دۆزراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەر شەوی رابردوو لە گوندی مێخاس بەرهەمی دانەوێڵەی چەند جوتیارێک سوتێندراوە و زیانی مادییان بەرکەوتووە.
ماوەیەکە جموجۆڵی چەکدارانی داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان زیادیکردووە و چەند جارێک هێرشیانکردووەتە سەر هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیانی ناوچە جیاوازەکان
